هەژماری من بۆ ئاڤا: ئەو کارتە بانکییەی عێراق دروستی دەکات پەیوەندی بە ئێمەوە نییە

  • بزنس
  • 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
هەژماری من بۆ ئاڤا: ئەو کارتە بانکییەی عێراق دروستی دەکات پەیوەندی بە ئێمەوە نییە

لۆگۆی هەژماری من لەگەڵ ئامێری ڕاکێشانی پارە. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

دوای ئەوەی بانکی ناوەندیی عێراق بڕیاریدا یەک کارتی یەکگرتوویی بانکی لە عێراق دروست بکات بۆ مووچەی فەرمانبەران و مامەڵە ناوخۆییەکان، هەژماری من ڕەتی دەکاتەوە بڕیارەکە هەرێم،ی کوردستان بگرێتەوە و دەڵێت، پڕۆژەی هەژماری من بەردەوام دەبێت.

لێدوانی فەرمی: تیمی هەژماری من بە ئاڤایان ڕاگەیاند، هیچ کێشەیەک بۆ هەژماری من دروست نابێت و ئەو کارتە نوێیە دەردەهێنرێت هیچ پەیوەندییەکی بە 'هەژماری من'ـەوە نییە،
ئەم بڕیارەی حکومەتی عێراق خۆپارێزییە لە سزاکانی ئەمریکا.

لەلایەکی دیکەوە: تیمی هەژمارە من دەڵێت، تۆماركردنی فەرمانبەران لە پڕۆژەی هەژماری من بەردەوامە و ئێستا زیاتر لە 800 هەزار فەرمانبەر لە پڕۆژەکە تۆمار كراون و كۆمەڵ كۆمەڵیش كارتەكانیان پێ دەدرێتەوە، كەسانێك هەن كە كارتیان بۆ گەڕاوەتەوە، بەڵام تاوەكوو ئێستا نەچوونەتە بانكەكان وەری بگرنەوە.

تیمی هەژماری من لەڕێگەی ئاڤا میدیاوە ئاگاداری سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەكاتەوە بە زووترین كات سەردانی بانكەكان بكەن بۆ ئەوەی كارتەكانیان وەربگرنەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ