هاونیشتمانییەکی ڕۆژئاوای کوردستان لەسەر ئاستی ئیمارات یەکەم دەبێت

شەیری بکە لە:
هاونیشتمانییەکی ڕۆژئاوای کوردستان لەسەر ئاستی ئیمارات یەکەم دەبێت

وێنەی عەبدوڵلا عەبدولکەریم عومەر لەگەڵ ئاڵای کوردستان

ئاڤا نیوز

قوتابییەکی ڕۆژئاوای کوردستان لە ئیمارات پلەی یەکەم لەنێو دەیان کەس لە خوێندنی ئامادەیی بەدەستدەهێنێت، ئاڵای کوردستان بەرز دەکاتەوە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: عەبدوڵلا عەبدولکەریم عومەر، هاونیشتمانییەکی ڕۆژئاوای کوردستانە قوتابییە لە دامەزاوەی پەروەردەیی شوعلە، لە خوێندنی قۆناغی ئامادەیی لەسەر ئاستی ئیمارات بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025 توانیویەتی پلەی یەکەم بەدەستهێنێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دامەزراوەی پەروەردەیی شوعلە، پەروەردەییە و خاوەنی ناسنامەیەکی عەرەبی و نەتەوەیی و ئیسلامییە، ئامانجی خزمەتکردنی پەروەردە و فێرکردنە. دامەزراوەکە چەندین قوتابخانە و ناوەندی ڕاهێنان لەخۆدەگرێت و زیاتر لە 40 ساڵە ڕۆڵی لە بەرەوپشێبردنی پەروەردەی ئیماراتیدا هەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ