
لۆگۆی وەزارەتی پێشمەرگە و دراوی عێراقی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان ئامادەیە، بڕیاربوو سبەی یەکشەممە دابەش بکرێت، بەڵام بەهۆی پشووەوە ئەوانەی بە 'هەژماری من' وەریدەگرن دەچێتە ڕۆژی دووشەممە، ئەوانەشی بە کاشە سبەی یەکشەممە وەریدەگرن.
چیرۆکی سەرەکی: لەم مانگەدا، 64 هەزار 244 ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە لە ڕێگەی پڕۆژەی 'هەژماری من'' هاوکاری دارایی هاوپەیمانان وەردەگرن، بەهۆی ئەوەی سبەی لە بانکی ناوەندیی عێراق پشووی فەرمییە، دابەشکردنی هاوکاری دارایی ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگەکان ڕۆژێک دوا دەکەوێت.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە بە ئاڤای گوت، "تا دوێنی ئێوارە لەگەڵ بانکی ناوەندی لەسەر هێڵ بووین بۆ ئەوەی سیستەمەکە بەهەر جۆرێک بێت سبەی بکرێتەوە و پێشمەرگەکان بتوانن لە ڕێگەی ئامێرەکانی ATM هاوکارییەکە ڕابکێشن، بەڵام نەکرا و ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوام دەتوانن هاوکارییەکە ڕابکێشن."
زانیاریی زیاتر: ئەم دواکەوتنە تەنیا بۆ ئەو ئەفسەر و پلەدارانەیە کە لەڕێگەی 'هەژماری من' مووچە وەردەگرن، ئەوانەی پەیوەستن بە بانکە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان و بەکاش هاوکارییەکەیان پێدەدرێت، دەتوانن سبەی لە بانکەکان هاوکارییەکە وەرگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
کاتی ڕاگەیاندنی دابەشکردنی زەوی لە سنووری هەولێر ئاشکرا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
حیزبوڵڵای عێراق وەڵامی سەدر دەداتەوە و بە بێ ئابڕوو و زیناکەر ناوی دەبات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەریر خاوەن موڵکێک کرێچییەکانی لە کرێی ئەم مانگە دەبەخشێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵانە دهۆک بۆ بەرهەمی پەتاتە ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
زانیاریی ورد و تایبەت لەسەر شێوازی چەکدانانی پەکەکە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیوەندیی نێوان ئامێرەکانی MRI و نەخۆشییەکانی شێرپەنجە چییە؟
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق ڕێگری لە هەناردەی بەرهەمی کارگەکانی کوردستان دەکات