چیرۆکی ئەو گەنجە ئێزدییەی لەژێر دەستی داعش زمانی کوردی لەبیرچوویەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
گەنجێکی کوردی ئێزدی پاش ئازادبوونی دوای 11 ساڵ لەدەستی داعش قسە بۆ ئاڤا دەکات و دەڵێت، "ئەو کاتەی لای داعش دەستبەسەر بووم، قەدەغە بوو بە کوردی قسە بکەین تا کار گەیشتە ئەوەی زمانی کوردیم لەبیرکرد".
چیرۆکی سەرەکی: خێزانی ڕەوەند نائیف، دانیشتووی کۆمەڵگەی خانەسۆری سەربە قەزای شنگال بوون، لەکاتی هێرشی داعش بۆ سەر قەزاکە، لەگەڵ حەوت ئەندامی خێزانەکەی دەستگیر کران و لە یەکتر جیاکرانەوە.
قسە بۆ ئاڤا دەکات: ڕەوەند لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سورەیا هەساری، پێشکەشکاری ئاڤا، تەواوی چیرۆکەکەی لە ڕفاندنەوە تاوەکو لەبیرکردنی زمانی کورد و گەڕاندنەوە بۆ ناو کەسوکاری، باس کرد.
لێدوانی فەرمی: وەک ڕەوەند خۆی دەڵێت، کاتێک داعش ئەوانی ڕفاند، لە دایک و باوک و خوشک و براکانی جیاکردووەتەوە، لە ژێر ئەشکەنجە و لێدان و هەڕەشە ناچار بە خوێندنی قورئان و نوێژکردن کراوە. دەشڵێت، "لە من و هەموو گیراوانی دیکەش قەدەغە کرابوو بە خەڵکی بڵێین، ئێمە ئێزدین، قەدەغە بوو بە کوردی قسە بکەین تا کار گەیشتە ئەوەی زمانی کوردیم لەبیرکرد، جگە لەوە ناوی منیشیان گۆڕی و لە ڕەوەندەوە کردوویانە بە عەبدولقادر و پێیان دەوتم عەبود".
دوای ئەمە چەکدارانی داعش ڕەوەندیان داوەتە ئافرەتێک کە بەتەنیا لە ماڵێکدا ژیاوە، چەند ساڵێک پێکەوە لە یەک ماڵدا بوون، لەو ماوەیەدا ڕەوەند تەمەنی 12 بۆ 13 ساڵ بووە، لەسەر شەقامەکان سەوزوە و میوەی فرۆشتوە، تەنانەت کاری گواستنەوە و بارکردنی بلۆکی کردووە، تا بژێوی ژیانی پەیدا بکات.
چی ڕوویدا: دواتر کوردێکی ئێزدی گەیشتووەتە ڕەوەند و خۆی پێناساندووە، پێی وتووە دەیگەڕێنێتەوە بۆ کەسوکارەکەی، لە شاری ڕەقا بردوویەتی بۆ حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان، هەموو ڕێککارەکانی گەڕانەوەی بۆ کردووە و دوای مانگێک هێنایانەوە بۆ هەرێمی کوردستان.
باکگراوند: ڕێکخراوی داعش لە سەرەتای مانگی ئابی 2014 هێرشی کردە سەر شەنگال و دەوروبەری و 6417 کوردی ئێزدی ڕفاند.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 17 خولەک لەمەوپێش
دەیان کەس بەهۆی لافاوەکەی تێکساس گیانلەدەست دەدەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 خولەک لەمەوپێش
پەیامی نوێی ئۆجەلان لەبارەی چەکدانانی پەکەکە
- کوردستان
- 56 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی هاوخەمی بۆ قوربانیانی لافاوەکەی تێکساس دەردەبڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە 20 ڕۆژدا فرۆشگایەکی هەولێر پێنج هەزار بووکەڵەی لابووبوو دەفرۆشێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی پسکیت و چا دەبێتە هۆی زیادبوونی کێشی لەش
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک پارتێکی سیاسیی نوێ لە ئەمریکا دادەمەزرێنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبوڵڵای عێراق وەڵامی سەدر دەداتەوە و بە بێ ئابڕوو و زیناکەر ناوی دەبات
5 تەممووز
لە هەریر خاوەن موڵکێک کرێچییەکانی لە کرێی ئەم مانگە دەبەخشێت
5 تەممووز
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 خولەک لەمەوپێش
پەیامی نوێی ئۆجەلان لەبارەی چەکدانانی پەکەکە
- کوردستان
- 56 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی هاوخەمی بۆ قوربانیانی لافاوەکەی تێکساس دەردەبڕێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئومێد خۆشناو: بەغدا 12 ساڵە بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكانی ڕەوانە نەكردووە