هەولێر.. هاووڵاتییان لەڕێگەی ئاڤاوە لە دیاردەیەکی ناشارستانی ئاگادار دەکرێنەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش

شوێنی وەرزشکردن لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان
ئاڤا نیوز
لە پارکی سامی عەبدولرەحمان لە شاری هەولێر دیاردەیەکی ناشارستانی دروست بووە، بە هۆیەوە بەڕێوەبەری پارکەکە لەڕێگەی ئاڤا میدیاوە داوایەک لە هاووڵاتییان دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: بەشێكی پارکەکە تایبەتە بە وەرزش، بەشێکی هاووڵاتییان لەوێ ڕا دەکەن و بەشێکیشیان یاریی تێنسی سەر مێز و یارییەکانی دیکە دەکەن، بەڵام ڕۆژانە دەیان کەس کە خێزان و منداڵیشیان لەگەڵە، دەڕۆنە ئەو ڕێڕەوانە و ئاستنەگ دەخەنە بەردەم ئەو کەسانەی کە بەمەبەستی وەرزشکردن ڕوویان لە شوێنەکە کردووە.
لێدوانی فەرمی: جەمیل حوسێن، بەڕێوەبەری پارکی سامی عەبدولڕەحمان بە ئاڤای ڕاگەیاند: بەردەوام هاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە لەوەی نەڕۆنە ئەو شوێنانەی تایبەتن بە وەرزشکردن و ئاستەنگ بۆ وەرزشوانان دروست نەکەن، چونکە ئەو ناوچەیە کەشێکی تایبەتی هەیە و لەگەڵ بەشەکانی دیکەی پارکەکە تەواو جیاوازە، خەڵکێکی زۆر بۆ وەرزشکردن ڕووی تێدەکەن، بەشێکیان گەشتیار و خەڵکی بیانین.
بەڕێوەبەری پارکەکە داوا لە هاووڵاتییان دەکات منداڵی بچووک نەبرێتە ئەو شوێنە، هەروەها خێزانەکان بە کۆمەڵ ڕوو لەو ڕێڕەوانە نەکەن کە تایبەتە بە ڕاکردنی وەرزشوانان.
ئەمەش بزانە: پارکی سامی عەبدولڕەحمان گەورەترین پارکی هەولێرە، ڕۆژانە هەزاران هاووڵاتی و گەشتیاری خوارووی عێراق و وڵاتانی جیهان ڕووی تێدەکەن، پارکەکە سیمایەکی جوان و دڵگیری بە شارەکە بەخشیوە و کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر ژینگەی شارەکە هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 46 خولەک لەمەوپێش
لە زیقاڕ 130 هەزار خانووی زێدەڕۆ تابۆ دەکرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەند هەنگاوێک بۆ پاراستنی ڕووخسار لە پیربوونی پێشوەختە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ساڵی ڕابردوو سەدان ملیۆن منداڵ لە خوێندن بێبەش بوون
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پیسبوونی کەشوهەوای تاران گەیشتە هێڵی سوور
7 تەممووز
ماڵپەڕی JOBS.KRD کارا دەکرێت و گەنجان دەتوانن بە دوای کاردا بگەڕێن
7 تەممووز
شمشێرێکی تەمەن هەزار ساڵی لە ڕووبارێكی هۆڵەندا دەدۆزرێتەوە
6 تەممووز
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
لە شەش مانگدا 24 کەس بەهۆی مینەوە گیانیان لەدەست داوە یان بریندار بوون
- عێراق
- 46 خولەک لەمەوپێش
لە زیقاڕ 130 هەزار خانووی زێدەڕۆ تابۆ دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجامی کۆتایی تاقیکردنەوەی ئاستەکانی زمانی ئینگلیزی زانکۆکان ڕاگەیێنرا