ئاڤا هەوڵێکی عەممار حەکیم بۆ گەڕاندنەوەی سەدر بۆ ناو پرۆسەی سیاسی ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش

وێنەیەکی کۆنی عەممار حەکیم و موقتەدا سەدر
ئاڤا نیوز
بەرپرسێکی باڵای ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی کە عەممار حەکیم سەرۆکایەتیی دەکات، ئاشکرای دەکات لە هەوڵدان موقتەدا سەدر ڕازی بکەن بگەڕێتەوە نێو پرۆسەی سیاسی و کۆتایی بە بایکۆتکردنی هەڵبژاردن بهێنێت.
لێدوانی فەرمی: ڕەحیم عەبوودی، ئەندامی دەستەی گشتیی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: نابێت سەدر و ڕەوتەکەی دووربن لە گۆڕەپانی سیاسی و هەڵبژاردن، سەدرییەکان بنکەیەکی جەماوەری زۆر گەورەیان هەیە، لەدەستدانی بنکەیەکی لەو شێوەیە زیان بە بەرژەوەندیی گشتی دەگەیێنێت، بۆیە هەوڵ هەیە بۆ ڕازیکردنی سەدر بۆ گەڕانەوە بۆ گۆڕەپانی سیاسی و بەشداریکردن لە هەڵبژاردن لە قۆناغی داهاتوودا.
ناوبراو وتیشی، هەوڵێکی ڕانەگەیێندراو لەوبارەیەوە هەیە بەسەرۆکایەتیی عەممار حەکیم، سەرەڕای ئەوەی ڕەوتی سەدر هەستیارە بەرامبەر بەم بابەتانە، بەڵام وەڵامێکی ئەرێنیی هەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕەوتی نیشتمانیی شیعە کە پێشتر ناوی ڕەوتی سەدر بوو، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی 2021 بەشداری کرد و زۆرترین کورسی لە سەرتاسەری عێراق بەدەستهێنا (73 کورسی)، دواتر بەهۆی ناکۆکییەکانی لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی شیعە لەسەر پێکهێنانی حکومەت، لە پەرلەمان و پرۆسەی سیاسی لە ساڵی 2022 کشایەوە.
ئەمەش بزانە: ڕەوتی نیشتمانیی شیعە لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە 18-12-2024, بەشداری نەکرد و بڕیاری داوە هەڵبژاردنی ئەمساڵی پەرلەمانی عێراقیش بایکۆت بکات، وەک هەڵوێستێک دژی "گەندەڵی و گەندەڵکاران".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
لە دوکان جووتیاران تهماتهى ڕهش بهرههم دەهێنن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەند هەنگاوێک بۆ پاراستنی ڕووخسار لە پیربوونی پێشوەختە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ساڵی ڕابردوو سەدان ملیۆن منداڵ لە خوێندن بێبەش بوون
13 کاتژمێر لەمەوپێش
پیسبوونی کەشوهەوای تاران گەیشتە هێڵی سوور
7 تەممووز
ماڵپەڕی JOBS.KRD کارا دەکرێت و گەنجان دەتوانن بە دوای کاردا بگەڕێن
7 تەممووز
شمشێرێکی تەمەن هەزار ساڵی لە ڕووبارێكی هۆڵەندا دەدۆزرێتەوە
6 تەممووز
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
لە دوکان جووتیاران تهماتهى ڕهش بهرههم دەهێنن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شووتیی بەشێک لە جووتیارانی کفری و کەلار لەناوچووە