وەزارەتی بەرگریی تورکیا لەبارەی ژەهراویبوونی سەربازەکانیان بۆ ئاڤا: لە لێکۆڵینەوە بەردەوامین

شەیری بکە لە:
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لەبارەی ژەهراویبوونی سەربازەکانیان بۆ ئاڤا: لە لێکۆڵینەوە بەردەوامین

لۆگۆی وەزارەتی بەرگریی تورکیا و سەربازێکی تورکیا

ئاڤا نیوز


وەزارەتی بەرگریی تورکیا لەبارەی ژەهراویبوونی 19 سەربازیان لە ناوچەی پەنجە کلیت لە سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا بە ئاڤای ڕاگەیاند، تاوەکو ئێستا 12 سەرباز گیانیان لەدەست داوە، حەوتەکەی دیکەش لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری پزیشکیدان.

چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 6-7-2025، هێزێکی تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی مەیدانییان لە سنووری نێوان باکوور و باشووری کوردستان لە نزیک زاخۆ کردووە و بە دوای تەرمی ئەفسەرێک گەڕاون کە مانگی پێنجی ساڵی 2022 لەو ناوچەیە کوژراوە، ئەو کات هەر چەند هەوڵیان داوە نەیانتوانیوە تەرمەکەی بێننەوە. لەو ئۆپەراسیۆنەدا 19 سەرباز چوونەتە ناو ئەشکەوتێک کە پێشووتر شوێنی مانەوەی گەریلاکانی پەکەکە بووە کە ئەشکەوتێکی قووڵ بووە تونێلێکیش لەنێو ئەشکەوتەکە لێدراوە.

لێدوانی فەرمی: وەزارەتی بەرگری تورکیا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: تیمەکانی لێکۆڵینەوە بە وردی کار لەسەر ڕووداوەکە دەکەن، تا بچووکترین وردەکاریش، لێکۆڵینەوەکانمان قووڵ دەکەینەوە و بەردەوام دەبین لە بەدواداچوون.

هێزە سەربازسییەکانی تورکیا فیداکارییەکی گەورەیان داوە، هێزەکانیان بەهەمان وزە و جدییاتەوە بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ