کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەستی پێکرد

شەیری بکە لە:
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەستی پێکرد

دیمەنی کۆبوونەوەی ئێستای ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کە محەممەد شیاع سوودانی سەرپەرشتیی دەکات

ئاڤا نیوز


کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەستی پێکرد و بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا، کۆبوونەوەکە 41 بڕگە لەخۆدەگرێت.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرپەرشتیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران دەستی پێکرد، چاوەڕوان دەکرێت لەو کۆبوونەوەیە پرسی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بخرێتە بەرباس، سەرەڕای ئەوەی ئەو پرسە بەشێک نەبووە لە کارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆ.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: جگە لە کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی وەزیران، ئێستا شاندی تەکنیکی هەولێر و بەغدا لە کۆبوونەوەدان و لە ئەگەری ڕێککەوتن بەشێوەی پاشکۆ دەرەنجامی ڕێککەوتنەکە دەبردرێتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران.

 

زانیاریی زیاتر: پێشتر ئاڤا بڵاوی کردەوە، کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران 41 بڕگە لەخۆدەگرێت، هەموویشی پەیوەستە بە ناوخۆی عێراقەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: