هەوڵ بۆ دۆزینەوەی ڕووفاتى 50 شەهیدی سلێمانی دەدرێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

هەوڵی دۆزینەوەی خێزانی زیاتر لە 50 کەسوکاری شەهیدانی ساڵی 1985ی سلێمانی دەدرێت، حکومەتی عێراق لیژنەیەک ڕەوانەی سلێمانی دەکات.

چیرۆکی سەرەکی: لە سلێمانی ساڵی 1985 زیاتر لە 50 پێشمەرگە و سڤیلی گەنج لەلایەن حکومەتی بەعس دەستگیر دەکرێن، ئەو کاتە دەگوازرێنەوە بۆ زیندانەکانی بەغدا، بەڵام کەسیان نەگەڕانەوە و تاوەکو ئێستاش چارەنووسیان دیار نیە.

سەردەشت محەممەد کە برای یەکێک لە شەهیدەکانە و چەندین ساڵە لە هەوڵی ئەوەدایە ڕووفاتی ئەو شەهیدانە بدۆزێتەوە، ئێستا بەهۆی پەیوەندییە کەسییەکانی خۆیەوە لە پەرلەمانی عێراق و وەزارەتی شەهیدانی عێراق لە هەوڵی ئەوەدایە ئەو ڕووفاتانە بدۆزێتەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی پێنجشەممە 10ی ئەو مانگە حکومەتی عێراق لیژنەیەک ڕەوانە دەکات جۆری خوێنی کەسوکاری ئەو شەهیدانە وەردگرێت تاوەکو پشکنینی دی ئێن ئەی بکەن و هەوڵبدەن ڕووفاتەکان بدۆزێتەوە. 

لەلایەکی دیکەوە: سەردەشت محەممەد بانگەواز بۆ کەسوکاری ئەو شەهیدانە دەکات، ئەگەر لەو ساڵەدا کەسیان دەستگیر کراوە و نەگەڕاوەتەوە، پێنجشەممە بێنە بەردەم پزیشکی دادی سلێمانی تاوەکو ئەوانیش کەسوکارەکەیان بدۆزنەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ