لە کوڵەجۆ بۆ خۆپارێزیی لە هەر مەترسییەک پێشمەرگە سەنگەرەکانی پتەوتر دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک پێشمەرگە و هەمەڕی سەربازی
ئاڤا نیوز
دوای گرژییەکانی شەوی هەینی ڕابردوو و بەهۆی مەترسی پێشڕەویی هێزەکانی عێراق بۆ کۆنترۆڵکردنی چەند کێڵگەیەکی نەوتی، ئێستا هێزەکانی پێشمەرگە لە گوندی سەید مدری تاوەکو ناحیەی کوڵەجۆ لە گەرمیان، خەریکی لێدانی خەندەقن بۆ خۆپارێزی لە هەر مەترسییەک.
چیرۆکی سەرەکی: لە دوای ڕووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەر کە ئەو کات حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بوو، لەگەڵ ئەمریکییەکان ڕێککەوتبوو کە دەبێت کورد بگەڕێتەوە سەرجەم ئەو ناوچانەی بەر لە ساڵی 2003 لێی بووە، ئەو کات لە سنووری خانەقین کورد لە ناوچەی سەوزبلاغ بووە، لە سنووری کفری لە کارێز بووە، لە سنووری کولەجۆ لە قەرەبلاغ بووە، ئێستا کورد تەنیا لە ناوچەی کوڵەجۆ ماوەتەوە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: هەریەکە لە ئەحمەد موزر و عومەر کروی، ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە قەرەتەپە و گوڵاڵە، کار دەکەن بۆ ئەوەی کورد و هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری کوڵەجۆ بگەڕێننەوە بۆ سنووری قەرەبڵاغ، ئەم کارەیان بەهۆی ماددەی 140ـەوە سەر ناگرێت و نایاساییە، بۆیە دەیانەوێت بە پشتبەستن بەو گرێبەستەی وەزارەتی نەوتی عێراق کە لەگەڵ کۆمپانیای هیلالی قەتەری کردوویەتی بۆ بووژانەوە و دەرهێنانی نەوت لە بیری چالوخالد، هەروەها بیرەکانی سنووری قەرەتەپە تاوەکو غەرە و پەڵکانە، هێز ببەنە ئەو ناوچانە، بۆیە سەرجەم هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ، وەک پۆلیسی نەوت و گاز، بەرگری و فریاکەوتن، لەگەڵ ئاسایش کەوتوونەتە ئامادەباشییەوە.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە لیوای پێنجی شارەزوور بە ئاڤای ڕاگەیاند: هێزێکی زۆری پێشمەرگە لە کوڵەجۆ بڵاوەی پێکراوە و سەنگەرەکانیان تووند دەکەنەوە و ساتری زیاتر دروست دەکەن، تاوەکو ڕێگری لە هەر جووڵەیەکی نامۆ و نەخوازراوی هێزە عێراقییەکان بکەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا میدیا زانیویەتی بەشێک لە هێزەکانی حەفتا و هێزەکانی پێشمەرگە لە گوندی سەید مدری، تاوەکو ناحیەی کوڵەجۆ خەریکی لێدانی خەندەقن بۆ خۆپارێزی لە هەر مەترسییەک.
پێدراوە ڕاستەکان: بیری نەوتی چالو خالد دەکەوێتە ئەمدیوی سنووری هێڵی 36ـەوە، واتە دەکەوێتە سنووری خاکی هەرێمی کوردستان، بۆیە هێزە عێراقییەکان دەیانەوێت بە هەر جۆرێک بێت ئەو بیرە نەوتە کۆنترۆڵ بکەن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشیار زێباری: عێراق بە بیانووی تەکنیکی خۆی لە ناردنی مووچە دەدزێتەوە
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەزاران ماسی لە بەنداوی موسڵ مردار دەبن؛ هۆشداریش بە هاووڵاتیان دەدرێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دوکان جووتیاران تهماتهى ڕهش بهرههم دەهێنن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەند هەنگاوێک بۆ پاراستنی ڕووخسار لە پیربوونی پێشوەختە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ساڵی ڕابردوو سەدان ملیۆن منداڵ لە خوێندن بێبەش بوون
17 کاتژمێر لەمەوپێش
پیسبوونی کەشوهەوای تاران گەیشتە هێڵی سوور
7 تەممووز
ماڵپەڕی JOBS.KRD کارا دەکرێت و گەنجان دەتوانن بە دوای کاردا بگەڕێن
7 تەممووز
شمشێرێکی تەمەن هەزار ساڵی لە ڕووبارێكی هۆڵەندا دەدۆزرێتەوە
6 تەممووز
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشیار زێباری: عێراق بە بیانووی تەکنیکی خۆی لە ناردنی مووچە دەدزێتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دوکان جووتیاران تهماتهى ڕهش بهرههم دەهێنن
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شووتیی بەشێک لە جووتیارانی کفری و کەلار لەناوچووە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەوڵ بۆ دۆزینەوەی ڕووفاتى 50 شەهیدی سلێمانی دەدرێت