هەزاران ماسی لە بەنداوی موسڵ مردار دەبن؛ هۆشداریش بە هاووڵاتیان دەدرێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

لە بەنداوی موسڵ هەزاران ماسی مرداردەبنەوە و هۆشداری بە خەڵکی سنوورەکەش دەدرێت کە لە خواردنی ماسی بەنداوەکە خۆیان بە دووربگرن.

چیرۆکی سەرەکی: لە سنووری گوندی ئاڤ تەحل لە لێواری بەنداوی موسڵ هەزاران ماسی بچووک و گەورە مرداربوونەتەوە، تاوەکو ئێستا نازانرێت هۆکاری ئەم ڕووداوە چییە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.

لێدوانی فەرمی: موقەدەم ڕەمەزان سیاری، بەرپرسی مەفرەزەکانی هێزی پێشمەرگەی پاراستنی ژینگە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ڕەنجی ساڵێکی پاراستنی سامانی ماسیمان لە قەدەغەکردنی ڕاو بەفیڕۆچوو.

- نازاندرێت ئایا هۆکاری مرداربوونەوەی ماسییەکان، بەردانەوەی ئاوی زۆر بووە، یان ماددەی ژەهراوی خراوەتە نێو ئاوی بەنداوەکەوە، بەڵام هەست بەوە دەکەین کە ڤایرۆسێکی کوشندە خرابێتە نیو ئاوەکەوە، لێکۆڵینەوە لەم ڕووداوە دەکەین.

- لە ئاڤا میدیاوە داوا لە خەڵکی سنوورەکە دەکەین، لە 20 ڕۆژی داهاتوودا ماسی بەنداوەکە نەخۆن، چونکە مەترسی ئەوە هەیە کە ماسییەکان ژەهرخوارد کرابن. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ