ڕۆژێک پشوو ڕاگەیێنرا

شەیری بکە لە:
ڕۆژێک پشوو ڕاگەیێنرا

ڕۆژێک پشوو ڕاگەیێنرا، گرافیک: ئاڤا

ئاڤا نیوز

بەپێی ڕۆژژمێریی بۆنە و پشووە فەرمییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ڕۆژی دووشەممە 14ـی تەممووز بەبۆنەی ساڵیادی شۆڕشی 14ـی تەممووزی 1958 و گۆڕینی سیستمی حكومڕانی لە عێراق بۆ كۆماری، لە دامودەزگا فەرمییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە.

 

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژژمێریی ساڵانەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دیاریكردنی بۆنە و پشووە فەرمییەكان، ئەوەی لەخۆگرتووە؛ جگە لە ڕۆژی 5ـی ئەم مانگە كە بەبۆنەی یادی عاشوورا، لە دامودەزگا حكومییەكان پشووی فەرمی بوو، ڕۆژی 14ـی تەمموزیش كە دەكاتە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو، بەبۆنەی ڕاگەیاندنی كۆماری و سەركەوتنی شۆڕشی 14ـی تەمموزی 1958، پشووی فەرمییە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ساڵی ڕابردوو، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پشووی 14ـی تەممووزی هەڵوەشاندەوە، بەو پێیەی لە یاسای پشووە فەرمییەكاندا، ئەو ڕۆژە نەكراوەتە پشوو و پەرلەمانی عێراق هەڵیوەشاندووەتەوە، بەڵام تا ئێستا لە هەرێمی كوردستان وەك پشووی فەرمی ناسێندراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ