لیژنەی دارایی پەرلەمان داوا لە حکومەت دەکات خشتەکانی بودجە بنێرێتە پەرلەمان
- هەواڵ
- 12 تەممووز

باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق. وێنە؛ ڕاگەیاندنی پەرلەمان
ئاڤا نیوز
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە فەرمی داوا لە وەزارەتی دارایی دەکات خشتەکانی بودجەی ئەمساڵ بۆ لیژنەکە بنێرن لەپێناو تاوتوێکردنی و دواتر پەسەندکردنی لەلایەن پەرلەمانەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە نووسراوێکی فەرمیدا داوا لە وەزارەتی دارایی دەکات خشتەکانی بودجەی ساڵی 2025 بۆ پەرلەمان بنێرێت لەپێناو دەستپێکردنی خەرجی و تێچووی یاسایی حکومەت، بە شێوەیەک کە دامەزراوەکانی دەوڵەت بتوانن پابەندییەکانیان جێبەجێ بکەن.
زانیاریی زیاتر: لە مانگی پێشتر، لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە نووسراوێکدا ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی عێراقی کرد و جەختی کردەوە دواکەوتنی ناردنی بودجە دەبێتە هۆی ڕاگرتنی جووڵەی ئابووری و وەبەرهێنان و کاریگەریی نەرێنی لەسەر ئاستی گوزەران و خزمەتگوزاریی هاووڵاتیان دادەنێت، تاوەکو ئێستا حکومەت خشتەکانی بودجەی نەناردووەتەوە پەرلەمان بۆ تاوتوێکردن و پەسەندکردنی.
باکگراوند: لە مانگی ئایاری ڕابردوودا، سەرۆکوەزیرانی عێراق وەزارەتی دارایی ڕاسپارد خشتەی بودجەی ساڵی 2025 ئامادە بکەن، وەک ئامادەکارییەک بۆ پەسەندکردنی لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیران و ناردنی بۆ پەرلەمان.
دەقی نووسراوەکەی لیژنەی دارایی بە زمانی عەرەبی
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی 10ـی حكومەت خێراتر دەکەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لێدوانی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی لەبارەی شەڕەکەی لالەزار
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی چین بۆ ئاڤا: عێراق سێیەم گەورەترین هاوبەشی بازرگانیمانە