ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆوە لەبارەی گیانلەدەستدانی خۆپیشاندەرەکەی وەرتێ

شەیری بکە لە:
ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆوە لەبارەی گیانلەدەستدانی خۆپیشاندەرەکەی وەرتێ

لۆگۆ وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وێنەی ئەو ‌هاووڵاتییەی شەوی ڕابردوو بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدا

ئاڤا نیوز

لەسەر ڕووداوەکانی شەوی ڕابردووی ناحیەی وەرتێ کە هاونیشتمانییەک بووە قوربانی، وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند، لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕاسپێردراون بۆ لێکۆڵینەوە و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی.

چیرۆکی سەرەکی: شەوی ڕابردوو لەسەر پردی حافیز لە ناحیەی وەرتێ، هاونیشتمانیانی ناحیەکە گردبوونەوە بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر کەمبوونەوەی کارەبا، دوای ئەوەی گرژی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دروست بوو، هاونیشتمانییەک بەناوی (حەسەن ڕەحمان) گولـلەی بەرکەوت و گیانی لەدەست دا.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی ناوخۆیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "لەسەر ڕووداوەکەی شەوی 13-7 لایەنە پەیوەنددارەکان راسپێردراون بۆ لێکۆڵینەوە و گرتنەبەری رێکاری یاسایی. هاووڵاتیان و کەسوکاری قوربانییەکە دڵنیا دەکەینەوە کە مافی هەموو لایەک پارێزراو دەبێت و لە دادگا رێکاری یاسایی جێبەجێ دەکرێت".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: