ئاڤا نیوز
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی عێراق پردێکی لەبەغدا درووست کردووە، دوای 35 ڕۆژ تێکچوو و هەرەسی هێنا.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی ڕۆژی 28-4-2025 پردی زەعفەرانییە بەڕووی هاتووچۆی شۆفیران کرایەوە و خەڵکی ناوچەکەش سەرەڕای ئەوەی کە چەندین تێبینییان لەسەری هەبوو، بەڵام بە کردنەوەی زۆر دڵخۆش بوون، چونکەی دوای 20 ساڵ لە حوکمڕانی، ئەوە یەکەم پرد بوو کە لە جاوچەکەیان بکرێتەوە.
چی ڕوویدا: دوای 35 ڕۆژ لە کردنەوەی، بەرەبەیانێک خەڵکی ناوچەکە لەگەڵ زرمەی هەرەسهێنانی پردەکە بە ئاگا هاتن، دەرکەوت پردەکە لەسەر بۆری سەرەکی ئاوی زەعفەرانییە دروستکراوە. ئێستا بەشێک لە پردەکە لە شوێنی خۆی جوڵاوە و مەترسی هەرەسهێنانی تەواوەتی لەسەرە، تاوەکو ئەمرۆش چارەسەرنەکراوە و ئاوی زۆربەی گەڕەکەکانی زەعفەرانییەی بڕیوە کە یەکێکە لەگەڕەکە گەورەکانی بەغدا و یەک ملیۆن خەڵکی لێدەژێت.
لە پەیامنێرەوە: ئەمڕۆ مایکی ئاڤا لە نزیک ئەو پردە بەدواداچوونی بۆ بابەتەکە کرد، هەمووان لەسەر ئەوە کۆک بوون کە پردەکە بە تەواوی لابدرێت و تەختی بکەن پێش ئەوەی هەرەس بهێنێت و داڕمێت یان کارەساتێک دروست بکات.
پەیوەست بە بابەتەکە: کۆمەڵێک دوکانداری نزیک ئەو پردە بۆ ئاڤا قسەیان کرد و وتیان، "کار و کاسبیمان نەماوە، چونکە ئەوە بۆ نزیکەی دوو مانگ دەڕوات ئە ڕێگایە بەتەواوی بەڕووی شۆفێران داخراوە".
لێدوانی فەرمی: پێشتر وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ڕایگەیاند، ئەو بۆرییەی کە شکاوە کۆنە و بەهۆی فشار و پەستانی تێپەڕینی ئۆتۆمبێلەوە بووە، هەرەوەها "بەهۆی نەبوونی نەخشەی پێویستەوە نەمانزانیوە لەو شوێنە بۆری ئاوی خواردنەوە هەیە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: درێژی پردەکە 620 مەترە و تێچووی پرۆژەکە نزیکەی 41 ملیۆن دۆلارە.
ئەمەش بزانە: پێشتریش لەوەزری زستاندا پردی قورتووبە بەهۆی خراپی کوالێتییەوە ئاوی لێدەچۆڕا و بەشێکی تێکچوو .
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 21 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- عێراق
- 21 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن