فایلی خەڵک؛ ئاڤا بەدواداچوون بۆ گرفتی کەمئاویی چەند پڕۆژەیەکی هەولێر دەکات
- هەواڵ
- 16 تەممووز
ئاڤا نیوز
لە قۆناغی یەکەمی پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر، ژمارەیەك گەڕەكی دەوروبەری شەقامی كۆیە لە هەولێر سوودمەند بوون، چەند گەڕەكێکیش هەن هێشتا سوودمەند نەبوونە، یەكێك لەوانە گەڕەکی گرووپی ئەندازیارانە و تاوەكو ئێستا گرفتی كەمئاویان هەیە.
چیرۆکی سەرەکی: گەڕەکی گرووپی ئەندازیاران لە نزیک کەسنەزانە و نزیکەی هەزار ماڵ دەبن، لە پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر سوودمەند نەبوونە، کۆمپانیای سەرپەرشتیاری پڕۆژەكە ڕۆژانە ئاو بە تانکەر بۆ دانیشتووانەكەی دابین دەکات، چونکە هەرسێ بیری پڕۆژەکە نزیکن لە وشکبوون.
بەدواداچوونی ئاڤا: بەپێی بەدواداچوونی ئاڤا، هەر گرووپی ئەندازیاران نییە، بەڵكو دانیشتووانی زۆرینەی سیتییەكان پرسیاریی ئەوەیان هەیە کە بۆچی پڕۆژەکە بە ئەوان نەگەیشتووە و میکانیزمی دابینکردنی ئاو بۆ ئەوان چۆنە.
لێدوانی فەرمی: ڕابەر حوسێن، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر پێی ڕاگەیاندین، هەر پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون بیەوێت لە پڕۆژەکە سوودمەند بێت، دەبێت هاوبەشی بکات و پێوەری ئاو ببەستێت، چونکە ئەو پڕۆژانە لە پارەی خزمەتگوزاری پارەی ئاویش وەردەگرن، بەڵام دەبێت پارەی ئاو بۆ حکومەت بێت نەك بۆ پڕۆژە.
لەلایەکی دیکەوە: کۆمپانیای خزمەتگوزاری ئەو گرووپە بە ئاڤای وت، "تا ئەو کاتەی پڕۆژەی ئاوی خێرا دەگات، بەدابینکردنی ئاو لەڕێگەی تانکەر قەرەبووی ئاوی بیرەکان دەکەینەوە، لەگەڵ جێبەجێکردنی قۆناغی دووەم لە پڕۆژەکە سوودمەند دەبن، ئەگەر ڕێکارەکانی هاوبەشیکردن نێوان پرۆژەکە و بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر جێبەجێ بکرێت."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 خولەک لەمەوپێش
بومەلەرزەیەکی بەهێز لە ئەفغانستانی دایەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 خولەک لەمەوپێش
بومەلەرزەیەکی بەهێز لە ئەفغانستانی دایەوە
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
کۆنگرێسمانێکی ئەمریکی داوای پشتیوانیی زیاتر بۆ هەرێمی کوردستان دەکات
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردە گۆڕانکارییەکی گەورەی لە چاپی کتێبەکانی خوێندندا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی: گەرەنتی دەدەین هێرشە درۆنییەکانی سەر کوردستان دووبارە نابنەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند قەزا و ناحیەیەکی دیکەی سلێمانی کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری