
كۆنگرەی پێنجەمی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان لە هەولێر، وێنە: میدیای فەرمی کۆمەڵ
ئاڤا نیوز
لە كۆنگرەی پێنجەمی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان، 78 ئەندام خۆیان كاندید كردووە بۆ بردنەوەی 29 پێگەی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی حیزبەكە، كە دواجار حەوت ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای حیزبەكەش هەر لەڕێگەی ئەندامانی ئەنجوومەنی سەركردایەتییەوە هەڵدەبژێردرێن.
چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ 19ـی تەمموزی 2025، لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە شاری هەولێر بە بەشداری 900 ئەندامی حیزبەكە، كۆمەڵی دادگەری پێنجەمین كۆنگرەی خۆی دەبەستێت و ماوەی دوو ڕۆژ دەخایێنێت، 78 كەس كاندیدن بۆ ئەنجوومەنی سەركردایەتی حیزبەكە، كە 29 لە كاندیدەكان هەڵدەبژێردرێن، لەنێوان ئەو 29 هەڵبژێردراوەش، حەوتیان بۆ ئەندامی ئەنجوومەنی باڵا هەڵدەبژێردێن.
لێدوانی فەرمی: عەباس محەممەد، وتەبێژی كۆنگرەی پێنجەمی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، بە بەرنامەیەكی نوێی سیاسییەوە كاروبارەكانی ئاییندەمان ڕێكدەخەین كە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی حیزبەكە، هەر چوار ساڵ جارێك كۆنگرە دەبەستین، بەئامانجی خۆنوێكردنەوە و پێداچوونەوە بە كارەكانی ڕابردوو، خۆڕێكخستن بۆ پێشهاتەكانی داهاتووی كایەی سیاسیی هەرێمی كوردستان و عێراق.
زانیاریی زیاتر: وتەبێژی كۆنگرەی كۆمەڵی دادگەری باسی لەوەشكرد، لەنێو ئەوانەی خۆیان بۆ ئەنجوومەنی سەركردایەتی حیزب بەربژێر كردووە، ژمارەیەكی زۆریان گەنجن كە دەرفەتیان بۆ ڕەخساوە بۆ كاری سیاسی بێنە پێش و سوود لە توانا و لێهاتووییان ببینرێت. ئافرەتانیش ڕێژەی 25% بەشدارن لە كۆنگرە و ئەنجوومەنی داهاتووی سەركردایەتی حیزبەكەش پێویستە ڕێژەی ئافرەت 25%ـدا بێت.
باكگراوند: كۆمەڵی دادگەریی كوردستان لە دواهەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا، تەنها سێ كورسی بەدەستهێنا كە ئەو ئەنجامە لەئاست خواستی حیزبەكە نەبوو، بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراقیش كە بڕیارە لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، كۆمەڵی دادگەریی كوردستان بە بەرنامەیەكی تۆكمە خۆی بۆ بەشداریكردن ئامادەكردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 خولەک لەمەوپێش
بومەلەرزەیەکی بەهێز لە ئەفغانستانی دایەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 خولەک لەمەوپێش
بومەلەرزەیەکی بەهێز لە ئەفغانستانی دایەوە
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
کۆنگرێسمانێکی ئەمریکی داوای پشتیوانیی زیاتر بۆ هەرێمی کوردستان دەکات
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردە گۆڕانکارییەکی گەورەی لە چاپی کتێبەکانی خوێندندا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی: گەرەنتی دەدەین هێرشە درۆنییەکانی سەر کوردستان دووبارە نابنەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند قەزا و ناحیەیەکی دیکەی سلێمانی کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری