
ئامێرێكی ATM وێنە: KRG
ئاڤا نیوز
بە گوتەی ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، حكومەتی عێراقی لاری نییە لەوەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی هەژماری من دابەش بكرێت.
وێنە گەورەكە: دوو ڕۆژە شاندێکی پڕۆژەی هەژماری من لە بەغدان، بە ئامانجی یەکلاکردنەوەی پرسی بەئەلیکترۆنیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، دەیانەوێت ڕەزامەندی حكومەتی عێراق وەربگرن تا لە ڕێگەی هەژماری من مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دابەش بكرێت.
لێدوانی فەرمی: ئەو فەرمانبەرانەی هەژماری بانکییان لە پڕۆژەی "هەژماری من" هەیە، دەتوانن مووچەکانیان وەربگرن و حکومەتی عێراق لاری لەسەر ئەوە نییە." شێروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەی بە ئاڤا نیوز گوت.
بۆچی گرنگە: وەزارەتی دارایی عێراق پێشتر بڕیاریدا مووچەی مانگی ئادار دەبێت بەشێوەی ئەلیکترۆنی بێت، ئەو مووچەخۆرانەشی کارتی بانکییان نییە، بە کاش مووچە وەردەگرن، بەڵام بۆ مانگی نیسان دەبێت هەموو مووچەخۆرێک کارتی بانکیی هەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تاوەکو ئێستا 250 ههزار مووچەخۆر لە پڕۆژەی "هەژماری من" تۆمارکراون، له شوێنه گشتییهكانی هەرێمی كوردستان ههزار و 600 ئامێری ATM بۆ ڕاكێشانی پاره جێگیر دەکرێن.
لەلایەكی دیكەوە: لە دواین لێدوانیدا، ئاوات جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: هەژماری من لە سەردەمی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ڕەزامەندیی سەرۆکوەزیرانی عێراق و بانکی ناوەندیی عێراق دامەزراوە، لەڕێگەیەوە مووچەخۆر دەتوانێت سوودمەند بێت لە خزمەتگوزارییە بانکییەکان و کارئاسانی زۆریان بۆ دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
22 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق داوای کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ پاراستنی عێراق دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت