ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان، خشتەی تەواوكاری مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە و بەپێی خشتەکە تاوەکو چواری نیسان کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شووبات دێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی خشتەکە ڕۆژی سێـی نیسان مووچەی هەریەک لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی پەرلەمان، دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان، ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش دابەش دەکرێت.
زانیاريی زیاتر: ڕۆژی چواری نیسانیش مووچەی هەریەک لە هێزی زێرەڤانی، بەرگریی و فریاکەوتن، یەکەکانی 70 و 80 بەڕێوەبەرایەتی دامودەزگا نەوتییەکان و سەرۆکایەتی هەرێم دابەشدەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی بڵاوکردەوە، بەڵام سێ سەرۆکایەتییەکە و هێزەکانی پێشمەرگە و بەشێک لە بەڕێوەبەرایەتی و دەزگا ئەمنییەکانی تێدا نەبوو.
ئەمەش بزانە: هەرچەندە وەزارەتی دارایی بەهۆی نەناردنی پارەی تەواو لەلایەن بەغداوە، بە دوو قۆناغ لیستی مووچەی ڕاگەیاند، بەڵام سەرجەم وەزارەت و دەستەکان لەماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا مووچەکانیان وەردەگرن.
لەلایەكی دیكەوە: دوێنێ سەرۆکوەزیران بارزانی وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕاسپارد بۆ دەستپێکردنی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم مووچەخۆران بۆ مانگی شوباتی 2024 و بڕیاریدا بە ڕاسپاردنی گشت وەزارەت و دامەزراوەکانی هەرێم بۆ ئامادەکردنی لیستی مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگی ئاداری 2024 تاوەکو ئاراستەی حکومەتی عێراق بکرێت بۆ خەرجکردنی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 58 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
23 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی لە گوشاری سیاسی و دیپلۆماسیی بەردەوام دەبێت بۆ ناردنی مووچە
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە