ئەنجوومەنی ئاسایش- وێنە: واشنتن پۆست
ئاڤا نیوز
ڕووسیا ڤیتۆی لە دژی پڕۆژە بڕیارێکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، تایبەت بە کۆریای باکوور بەکارهێنا.
وێنە گەورەکە: پڕۆژە بڕیارەکە لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرا و بە هۆیەوە داوا کرابوو کە ئەرکی پانێڵی شارەزایانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ چاودێریی نێودەوڵەتی لە سەر سزاکانی سەر کۆریای باکوور، کە لە ساڵی 2006ەوە بەسەریدا سەپێنراون، درێژ بکرێتەوە.
زانیاریی زیاتر: پێشتر ئەنجوومەنی ئاسایش ڕایگەیاندبوو لێکۆڵینەوە لەو ڕاپۆرتانە دەکات کە باس لە گوێزانەوەی چەک لە نێوان مۆسکۆ و پیۆنگ یانگ دەکەن.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ئەمریکا ئەم هەنگاوەی ڕووسیای بە "هەوڵێکی بەرژەواندیخوازانە" ناوبرد بەوەی دەیەوێت ڕێگە لە ئاشکرابوونی هاوکارییەکانی لەگەڵ کۆریای باکوور بگرێت.
گۆشەیەكی دیكە: ئۆکراینا ڤیتۆی ڕووسیای بە "داننان بە تاوان" ناوبرد بەوەی ڕووسیا لەم ڕێگەوە ئەوەی ئاشکرا کردووە کە لە کۆریای باکوور چەک وەردەگرێت و لە دژی ئۆکراینا بەکاری دێنێت. بەڵام چین نەچووە ڕیزی ڕووسیا و بڕیارەکەی ڤیتۆ نەکرد، هاوکات نەچوو ڕیزی ئەمریکا و دەنگی پێ نەدا، بەڵکو خۆی لە دنگدان پاراست.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەرکی ئێستای ئەم پانێڵە لە کۆتایی مانگی نیسانی ئەمساڵدا تەواو دەبێت و بە هۆی ڤیتۆکەی ڕووسیاوە نوێ ناکرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملین: ئامادەین بۆ نێوەندگیری نێوان ئیسرائیل و ئێران
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ڕێگە نادەین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: واشنتن پێشنیازی کۆبوونەوەی بۆ تاران کردووە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
چین: ترەمپ ئاگری جەنگ خۆشتر دەکات