ناوەڕاستی مانگی داهاتوو کارەبای هەموو سۆران دەبێتە 24 کاتژمێری

شەیری بکە لە:
ناوەڕاستی مانگی داهاتوو کارەبای هەموو سۆران دەبێتە 24 کاتژمێری

کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە سۆران

ئاڤا نیوز

قۆناغی دووەمی پڕۆژەی ڕووناکی لە سۆران لە بواری جێبەجێکردندایە و ئێستا لە سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران کاردەکرێت، بڕیارە تاوەکو ناوەڕاستی مانگی داهاتوو کارەبایان ببێت بە 24 کاتژمێری.

وێنە گەورەکە: پڕۆژەی ڕووناکی پڕۆژەیەکی ستراتیژیی حکومەتی هەرێمی کوردستانە کە لە کابینەی نۆیەم بڕیاری لەسەر درا و کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەگوێرەی ئەو پلانەی دانراوە تا کۆتایی ساڵی 2026 کارەبای سەرجەم ماڵ و شوێنە بازرگانییەکان دەبێتە 24 کاتژمێری بە تێچووی کەمتر و لە ژینگەیەکی پاکتر.

لێدوانی فەرمی: ئەردەوان ئیبراهیم، بەرێوەبەری گشتیی کارەبای سۆران؛ بە ئاڤای گوت، "لە هەشت زۆن کارکردن لە حەوت زۆنیان تەواوبووە، دوای تەواوبوونی کارە تەکنیکییەکانیش، پێداچوونەوە بەو ماڵانەدا دەکرێت کە پێوەری زیرەکیان نەبەستووە، تاوەکو ناوەڕاستی مانگی نۆش کارەبای قەزای ناوەندی سۆران و نزیکەی 45 هەزار هاوبەش دەبێتە 24 کاتژمێری و لە پڕۆژەکە سوودمەند دەبن."

ئەمەش بزانە: بەگوێرەی پرۆگرامی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سۆران، هەنگاوی داهاتوو لەسنووری قەزاکانی ڕواندز و خەلیفان پڕۆژەکە دەستپێدەکات، لەسنووری هەر شەش قەزاکەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 87 هەزار هاوبەش سوودمەند دەبن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ