بافڵ تاڵەبانی پۆستێکی نوێ وەردەگرێت

شەیری بکە لە:
بافڵ تاڵەبانی پۆستێکی نوێ وەردەگرێت

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئاڤا نیوز


بڕیارە سبەینێ، 27ی ئەم مانگە، کۆنگرەی هاوپەیمانیی حزبە سۆسیال دیموکراتەکانی وڵاتانی عەرەبی لە شاری سلێمانی دەست پێ بکات و تێیدا بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پۆستی سەرۆکایەتیی هاوپەیمانییەکە وەربگرێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی زانیارییەکان، کۆنگرەی هاوپەیمانیی حیزبە سۆسیال دیموکراتەکانی وڵاتانی عەرەبی تاوەکو 30ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت و تێیدا چەندین بابەتی گرنگ تاوتوێ دەکرێن و دەستاودەستی دەسەڵاتیش ئەنجام دەدرێت. لە ئێستادا سەرۆکایەتیی ئەم هاوپەیمانیەتییە لەلایەن حیزبی میسری ئیجتیماعی دیموکراتی میسرییەوە بەڕێوەدەبرێت، بەڵام لە کۆتایی کۆنگرەکەدا بافڵ تاڵەبانی ئەم پۆستە وەردەگرێت.


ئەمەش بزانە: هەر بەپێی کارنامەی کۆنگرەکە، لە ڕۆژی کۆتاییدا میوانەکان پیاسەیەک بەنێو شاری سلێمانیدا دەکەن.


بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: ئەم کۆنگرەیە لەکاتێکدا بەڕێوەدەچێت کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر هێزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هێرشیان کردە سەر لالەزار، کە بەهۆیەوە چەند کەسێک کوژران و بریندار بوون و بێسەروشوێن کران.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ