ئەردۆغان بۆ زێلێنسکی: پشتیوانی لە پاراستنی ئەمنییەتی ئۆکراینا دەکەین

شەیری بکە لە:
ئەردۆغان بۆ زێلێنسکی: پشتیوانی لە پاراستنی ئەمنییەتی ئۆکراینا دەکەین

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا - ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا

ئاڤا نیوز

سەرۆککۆماری تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراینا، پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا، ماوەی چارەسەری ئاشتەوایی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینای تاوتوێ کرد. هاوکات، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پشتیوانیکردن لە پاراستنی ئەمنییەتی ئۆکراینا نیشانداوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەگەڵ ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا بە تەلەفۆن قسەی کردووە و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پشتیوانیکردن لە پاراستنی ئەمنییەتی ئۆکراینا نیشانداوە.

بەشێکی دیکەی قسەکانی ئەردۆغان لەگەڵ زیلینسکی: 

- لە نزیکەوە چاودێریی دانوستانەکانی ئەلاسکا و واشنتنم کردووە، بۆ بە ئەنجامگەیاندنی دانووستانەکان و ئاشتەوایی ئۆکراینا، تورکیا چی لە ئەستۆبێت دەیکات.

- تورکیا ئامادەیە پشتیوانی لە ئاسایشی ئۆکراینا بکات.

- چارەسەرێکی دادپەروەرانە بۆ شەڕی ئۆکراینا و ڕووسیا مومکینە، دەبێت دانوستانەکانی نێوان هەردوولا بەهێزتر و بەردەوام بن، هەروەها تورکیا ئامادەیە هەموو هەوڵێک بدات بۆ ئاسانکاری بۆ پەیوەندییە ئاستبەرزەکان کە ڕێگەی ئاشتی خۆش بکات.

هاوکات، ئەردۆغان هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، پیرۆزبایی ڕۆژی سەربەخۆی لە گەلی ئۆکراینا کرد.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: گەڕی یەکەمی دانوستانەکانی ڕووسیا و ئۆکراینا لە 16ـی مانگی پێنج لە ئیستەنبووڵ کرا و هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر ئاڵوگۆڕکردنی ڕەشنووسی مەرجەکانیان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ