فارس عیسا: ئەوانەی درۆنمان ئاراستە دەکەن بەشەو و بەڕۆژ سەرەخۆشیمان لێ دەکەن

شەیری بکە لە:
فارس عیسا: ئەوانەی درۆنمان ئاراستە دەکەن بەشەو و بەڕۆژ سەرەخۆشیمان لێ دەکەن

ئاراستەکردنی ژمارەیەک درۆنی جەنگی

ئاڤا نیوز

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا دەڵێت: هەندێک لایەن لە عێراق هەن نایانەوێت هەرێمی کوردستان و بەغدا بگەنە ڕێککەوتن، بۆیە لەماوەی ڕابردوودا بە درۆن هێرشیان کردە سەر کێڵگە نەوتییەکان. 

وێنە گەورەکە: ناوەڕاستی مانگی حەوتی ئەمساڵ لە چەند کاتێکی جیاوازدا بە درۆن هێرش کرایە سەر ژمارەیەک لە کێڵگە نەوتییەکانی کوردستان و بەو هۆیەوە بەرهەمهێنانی لە زۆربەی ئەو کێڵگانە وەستا.

لێدوانی فەرمی: فارس عیسا، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بە ماڵپەڕی پارتی دیموکراتی کوردستانی وتوو، ھەندێک لایەن لە عێراق نایانەوێت ھەرێم و بەغدا بگەنە ڕێککەوتن، ئەوەش بووە ھۆی ئەوەی بە درۆن ھێرش بکرێتە سەر کێلگەکانی نەوتی ھەرێمی کوردستان، ئەمەش بۆ ئەوە بوو کێشەکان ھەر وا بەردەوام بن.

فارس عیسا ئەمانەشی وتووە:

- ئەوانەی درۆنیان ئاراستەی  ھەرێمی کوردستان کردووە دیارن بەشەو و بەڕۆژ، سەرەخۆشیمان لێ دەکەن، ئەوەی کرا بۆ ئەوە بوو ھەرێمی کوردستان و بەغدا نەگەنە ڕێککەوتن.

- بۆ پرسی نەوت پێشتر ڕێککەوتن لەنێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا هەبوو بۆ ئەوەی ڕەشنوسێک ئامادەبکرێت و یاسای نەوت و غاز دەربچێت، عێراق لێی پەشیمان بووەوە.

- مانگی شەشی ئەمساڵ کۆبوونەوەیەکمان کرد بڕیاردرا ئەو نەوتەی لەبەردەستە لە سەرەتای مانگی حەوت ڕادەستی بەغدا بکرێت، و ئێمە ئامادە بووین، بەڵام ئەوان بە بیانوی کێشەی تەکنیکی ئەو نەوتەیان وەرنەگرت.

- وڵاتانیش لەگەڵ ئەوە نین کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا بەردەوام بن، ئەوانیش ھەوڵ دەدەن  چارەسەر بکرێت.

- ئەگەر ئێمە لە بەغدا یەکدەنگ و یەکڕەنگ بین کێشەکان باشتر چارەسەر دەکرێن، یەکڕیزی کورد دەبێتە فاکتەرێک و کێشەکان بەیەکجاری چارەسەر بکرێن، چونکە لە عێراق وا بیردەکەنەوە چەند لە ھەرێمی کوردستان بدەن پێگەی ئەوان بەھێز دەبێت.


- بەغدا وەکو هاووڵاتی دەرەجە دوو سەیری کورد دەکات و پێیان وایە دەبێ ئەوان بڕیار بدەن و ئێمە تەنیا جێبەجێی بکەین.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ