بڕی 690 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی شەش خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی

شەیری بکە لە:
بڕی 690 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی شەش خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی

گرافیک ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە گوژمەی یەکەمی پارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کە بڕەکەی 690 ملیار دینارە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و بڕیارە سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش بکرێت.

 

زانیاریی تایبەت: بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا، ئەمڕۆ یەکشەممە کاتژمێر 10، وەزارەتی دارایی عێراق بری 690 ملیار دیناری خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەران.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، "بڕیارە پاش کەمێکی تر بڕی 300 ملیار دیناری دیکە وەک بڕی دووەم  بنێرێت، خشتەی مووچە بڵاو دەکەینەوە و سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت."

 

لەلایەکی دیکەوە: هاوکات وەزارەتی دارایی بە ئاڤای گوت، ئەو فەرمانبەرانەی لە هەژماری من خۆیان تۆمار کردووە دەتوانن هەر ئەمڕۆ مووچەی مانگی شەش وەربگرن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ