زەوی بەسەر فەرمانبەرانی مەخموور دابەش دەکرێت

شەیری بکە لە:
زەوی بەسەر فەرمانبەرانی مەخموور دابەش دەکرێت

ئەو زەوییانەی ئامادەکراون بەسەر فەرمانبەران دابەش بکرێن

ئاڤا نیوز

 

بڕیارە ئەمڕۆ تیروپشکی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی مەخموور بەڕێوەبچێت و دوو هەزار و 446 کەس سوودمەند بن.

 

وێنە گەورەکە: نزیکەی 485 هەزار فەرمانبەر لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لە پرۆسەی دابەشکردنی زەوی سوودمەند دەبن، ئەو شارەوانییانەی ڕێکارەکانی ئامادەکردنی زەوییان تەواو کردووە، تیروپشک بۆ ئەو کەسانە دەکەن ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیرانیان بۆ دەرچووە.

 

لێدوانی فەرمی: زیرەک حەسەن، بەڕێوەبەری شارەوانیی مەخمور بە ئاڤا میدیای گوت، لە سنووری مەخموور سەرجەم ئامادەکارییەکان کراوە و ڕێکارەکانی تەرخان کردنی زەوی تەواو کراون، ئەمڕۆش تیروپشک بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە مەرج و ڕێنماییەکانی پێدانی زەوی دەیانگرێتەوە.

 

زانیاریی زیاتر: فەرمانبەرانی مەخموور و هەردوو ناحیەی دیبەگە و قەراج لە سنووری شارەوانیی مەخموور زەوییان پێدەدرێت و دوو هەزار و 446 کەس سوودمەند دەبن.

 

لەلایەکی دیکەوە: فەرمانبەرانی سنووری ناحیەی گوێری سەر بە قەزای مەخموور لە سنووری شارەوانیی ناحیەکە زەوییان پێدەدرێت و زیاتر لە هەزار کەس لێی سوودمەند دەبن، دوای تەرخان کردنی زەوی، دوای تەرخان کردنی زەوی لە داهاتوو تیروپشک بۆ ئەوانیش دەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ