تایبەت بە دەرماڵەی مامۆستایان شاندێکی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا

شەیری بکە لە:
تایبەت بە دەرماڵەی مامۆستایان شاندێکی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا

گرافیک ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

تایبەت بە دەرماڵە و ئەو ئیمتیازاتانەی لە هەمواری یاسای پەروەردەی عێراق جێگیرکراون، شاندێکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان بەرەو بەغدا بەڕێکەوتوون.

 

وێنە گەورەکە: ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو 25/8/2025، پەرلەمانی عێراق هەمواری یاسای یەكەمی ژمارە 22ی ساڵی 2011ی وەزارەتی پەروەردەی پەسەند كرد، ژمارەیەک ئیمتیازی لەخۆگرتووە، یەکێتیی مامۆستایانی کوردستانیش هەوڵدەدات ئەو ئیمتیازاتانە مامۆستایانی هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە.

 

لێدوانی فەرمی: ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان کە بە سەرۆکایەتیی شاندێک سەردانی بەغدای کردووە، بە ئاڤا میدیای گوت: لە ڕێگەی سەندیکای مامۆستایانی عێراق و نوێنەرانی کورد لە بەغدا و دانوستانەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق هەوڵدەدەین ئەو ئیمتیازاتانە مامۆستایانی هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی هەمواری یاسای پەروەردەی عێراق دەرماڵەی پیشەیی مامۆستایان لە 150 هەزار دینارەوە بۆ 300 هەزار دینار زیاد کرا. هەموو مامۆستایەکیش کە دادەمەزرێت دەبێت سێ تا پێنج ساڵ لە ناوچە دوورەدەستەکان خزمەت بکات، ئەو ماوەیەش بۆ مەبەستی خانەنشینی بە دوو بەرامبەر هەژمار دەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ