سەرۆکوەزیران واژۆی لەسەر دامەزراندنی 775 دەرچووی بەشە پزیشکییەکان کرد

شەیری بکە لە:
سەرۆکوەزیران واژۆی لەسەر دامەزراندنی 775 دەرچووی بەشە پزیشکییەکان کرد

دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان لەسەر داهاتی ناوخۆ دادەمەزرێن

ئاڤا نیوز

بە فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، 775 دەرچووی بەشە پزیشکییەکانی زانکۆکانی کوردستان دادەمەزرێن، مووچەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆ دەبێت.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی  18-06-2025، بەسەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، وەزیری تەندروستی پێشنیازی دامەزراندنی دەرچووانی بەشە پزیشکییەکانی خستەڕوو، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەو کۆبوونەوەیە دا فەرمانەکەی پەسەندکرد.

زانیاریی بەدەستهاتوو: بە فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، 775 دەرچووی بەشە پزیشکییەکانی زانکۆکانی کوردستان دادەمەزرێن، کە دەرچووانی زانکۆکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، زاخۆ، کۆیە، گەرمیان و زانکۆی کوردستان دەگرێتەوە.

زانیاریی زیاتر: ئەو بڕیارە دەرچووانی ساڵی 2023-2024 دەگرێتەوە و لەسەر میلاکی وەزارەتی تەندروستیی دەبێت، مووچەیان لەسەر داهاتی ناوخۆ بۆ دابین دەکرێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ