
سێ کرێکار لە کاتی لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری هەولێر،
ئاڤا نیوز
بەمەبەستی ڕەخساندنی هەلی کاری زیاتر بۆ هاونیشتمانی هەرێمی کوردستان، پێدانی ڤیزا بە کەسانی سەڵتی هەڵگری ڕەگەزنامەی سووری ڕادەگیرێت.
لێدوانی فەرمی: شێخ کامیل محەممەد، بەڕێوەبەری نشینگەی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: " وەزارەتی ناوخۆ پێدانی ڤیزای بە کەسانی سەڵتی هەڵگری وڵاتینامەی سووری ڕاگرتووە، بەڕێوەبەرایەتیی نشینگەش پابەندە بەوەی چیتر مافی مانەوە نەدات بەو کەسە سەڵتانەی سوورین و بۆ کرێکاری دێنە کوردستان".
بۆچی گرنگه: لە کابینەی نۆیەمی حكومهتی ههرێمی كوردستان 138 هەزار و 92 کرێکار دەستەبەرکراون، لە چوارچێوەی ماف و بەرژەوەندیی کرێکاران، سهرۆكوهزیران بڕیاری داوه دەبێت له 75%ی كرێكارهكان نێوخۆیی بن و دەستەبەری کۆمەڵایەتیی کرێکاران بەشێوەیەکی باشتر چالاک بكرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارەکە هەموو تەمەنێک دەگرێتەوە، ئەوانەی مافی مانەوەیان نەماوە بۆیان نوێ ناکرێتەوە، جگە لەوانەی ئەو کۆمپانیایەی داوای مانەوەی ئەو کرێکارە دەکات پێویستە بەڵگە و پاساو بداتە وەزارەتی ناوخۆ.
باکگراوند: لەدوای سەرهەڵدانی شەڕی نێوخۆیی سووریا و دواتر هێرشی داعش و گرووپە چەکدارەکان، سەدان هەزار هاووڵاتی سووری و ڕۆژئاوای کوردستان ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوون، بەپێی نوێترین ئاماریش هێشتا 248 هەزاریان لە هەرێمی کوردستانن، ئەمە لەکاتێکدایە بەردەوام خەڵک لە سووریاوە بۆ کارکردن دێنە هەرێمی کوردستان.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 15 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت