ئەو ڕۆژنامەنووسە كوردەی لە بەغدا لەلایەن بەرەی مقاوەمە دەستگیركرابوو، ئازاد دەكرێت

شەیری بکە لە:
ئەو ڕۆژنامەنووسە كوردەی لە بەغدا لەلایەن بەرەی مقاوەمە دەستگیركرابوو، ئازاد دەكرێت

دیمەنی بەغدای پایتەختی عێراق

ئاڤا نیوز

دوای دەستگیركردنی ڕۆژنامەنووسێكی كورد لە شاری بەغدا لەلایەن چەكدارانی سەر بە بەرەی مقاوەمە، ئەمڕۆ بەیانی ئازاد كرا.

 

چیرۆكی سەرەكی: دوو شەو لەمەوبەر، میدیاكارێكی كورد بە ناوی ژیار ڕەئوف، كە كار بۆ ئاژانسێكی هەواڵی نێودەوڵەتیی دەكات، لەلایەن چەكدارانی سەر بە بەرەی مقاوەمە دەستگیركرا و تۆمەتی سیخوڕیكردن بۆ ئیسرائیلی خرایە پاڵ.

 

زانیاریی پەیامنێر: باوكی ڕۆژنامەنووسە دەستگیركراوەكە قسەی بۆ دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا میدیا لە بەغدا كردووە و دەستگیركردنی كوڕەكەی پشتڕاستكردەوە، لەمبارەیەوە دەڵێت: "شەوی 19 لەسەر 20ـی ئەم مانگە، كوڕەكەم لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئەمنیی حەشدی شەعبی دەستگیركرا، بێ ئەوەی هیچ كارێكی ناڕەوا و نایاسایی كردبێت."

 

وتیشی: "بۆ ڕزگاركردنی كوڕەكەم هاتوومەتە بەغدا و لە هەوڵی ڕزگاركردنیدام، سوپاس بۆ خوا بەیانی ئەمڕۆ كوڕەكەم ئازاد كرا."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ