لە وان بەربژێری ئاکپارتی لە شوێنی بەربژێری دەمپارتی دەکرێتە سەرۆکی شارەوانی
- کوردستان
- 2 نیسان

ئاڤا نیوز
دەستەی هەڵبژاردنی پارێزگای وان ڕایگەیاند، عەبدوڵڵا زێدان بەربژێری دەم پارتی مافی بوون بە سەرۆک شارەوانی نییە و بڕیاری دا سەرۆکی شارەوانی وان بدرێتە دووەم بەربژێر کە زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە.
وێنە گەورەکە: لە 31 ئاداردا خەڵکی باکووری کوردستان و تورکیا چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی شارەوانییەکان، عەبدوڵڵا زێدان بەربژێری دەم پارتی کە 55.8%ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، لە پلەی یەکەمدایە و شارەوانی وانی بەدەستهێنا. بەڵام بە بڕیاری دادگە ئەو مافەی لە زێدان وەرگرتەوە و دەیدات بە عەبدولئاهات ئارڤاست، بەربژێری ئاکپارتی لە وان.
کاریگەری و لێکەوتەکانی: خەڵکی وان ڕژاونەتە سەر شەقام و لە دژی بڕیارەکەی دادگە ناڕەزایەتی دەردەبڕن.
لێدوانی فەرمی: دەم پارتی، ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر بەو بڕیارەی دادگە و ڕایگەیاند: دادگە بەبێ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکان ئەو بڕیارەی داوە.
بۆ چوونی لایەنی بەرامبەر: عەبدوڵڵا زێدان، ئەمە تەنیا بیانوویێکە بۆ ئەوەی بەربژێری ئاکپارتی ببێتە سەرۆک شارەوانی، ئەگەر ڕاست دەکەن بۆچی کاتێک داواکاریم بۆ خۆبەربژێرکردن لە کۆمسیۆن پێشکەش کرد کەس ڕێگری نەکرد؟ ئەمە گەورەترین نادادپەروەرییە کە بەرامبەر بە کوردەکان دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارەکە لەلایەن سەرۆکی داواکاری گشتی دەرکراوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
كۆبوونەوەی جنێف لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران دەستیپێكرد
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ 21 گەشتی ئاسمانی لە فڕۆكەخانەی بەسرە دەکرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران 30 مووشەکی ئاڕاستەی ئیسرائیل کرد و زیانی گیانی هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بە ناوی مووشەکەکانی پەیام بۆ دۆست و دووژمنانی دەنێریت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل دەست بۆ هێڵی سووری ئێران دەبات
18 حوزەیران
عێراق ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی تیشکی ئەتۆمی کارا دەکات
18 حوزەیران
هۆشداری بە گەشتیاران دەدرێت؛ بەهیچ جۆرێک نەچنە ژێر تونێلە بەفرینەکان
18 حوزەیران
پرۆژەیەکی دۆستی ژینگە لە هەولێر دەست بەکار دەکات
18 حوزەیران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێکی نەناسراو لە نزیک چەمچەماڵ دەکەوێتە خوارەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
%75ی سایلۆ تازەكەی هەڵەبجە تەواو بووە
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە نزیک کۆیە دەکەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەكگرتووەكان بەدواداچوون بۆ گرفتە ئیداری و ئەمنییەكانی كەركووك دەكات
- کوردستان
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشدارییەک بۆ ماسیگران؛ هەر کەسێک سەرپێچی بکات سزا دەدرێت