چارەنووسی وەرگیراوانی ئەمساڵی خوێندنی باڵا لەبەردەم بڕیاری هەڵوەشانەوەدایە
- کوردستان
- 29 نیسان

گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بە گوێرەی نووسراوێکی فەرمی کە واژۆی سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لەسەرە، ئاماژە بەوە کراوە پێویستە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەشێک لە پڕۆسەی خوێندنی (دیبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا) بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024 هەڵبوەشێنێتەوە.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ خوێندنی (دیبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا)ـی ساڵی 2023-2024، بە دوو قۆناغ خوازیارانی وەرگرت. لە قۆناغی دووەم کۆنمرەی خوازیاران کەمتر بوو لە نمرەی داواکراو.
نووسرای فەرمی: بە گوێرەی نووسراوی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان، نابێت قوتابیانی وەرگیراوی گرووپی دووەم وەربگیرێن و ئەگەر وەزارەتی خوێندنی باڵا پابەندی ئەم بڕیارە نەبێت، یان تەواوی پڕۆسەکە هەڵدەوەشێتەوە یانیش دەبێت سەرلەنوێ تاقیکردنەوە بەو قوتابیانە بکرێتەوە.
هۆکارە زانراوەکان: لە نووسراوەکەی دەستەی دەستپاکی، خوازیارانی گرووپی یەکەم لە گرووپی دووەم جیا کراونەتەوە و نووسراوە: خوازیارانی گرووپی یەکەم کە بە گوێرەی ڕێسا کارپێکراوەکان وەرگیراون، لە خوێندنی خۆیان بەردەوام بن.
لەلایەکی دیکەوە: دەستەکە بۆ وەرگیراوانی گرووپی دووەم دەڵێت، لەسەر بنەمای "مابنی علی باطل فهو باطل" وەرگیرانەکەیان هەڵبوەشێتەوە، چونکە لە بەشێک لەو کۆلێژانەی وەک "سامپڵ" وردبینییان بۆ کرابوو، نمرە بۆ خوازیاران زیاد کراوە تا کورسییەکان پڕ بکەنەوە.
چارەسەرەکان: ئەوەشی گوتوە، ئەگەر وەزارەتەکەتان نەیتوانی خاڵی دووەم جێبەجێ بکات، ئەوا سەرجەم پڕۆسەی خوێندنی ساڵی خوێندنی 2023-2024 هەڵبوەشێتەوە و دووبارە دەرفەت بدرێ بۆ پێشکەشکردن بە پڕۆسەیەکی نوێ کە هەموو گەرەنتییە یاساییەکان فەراهەم بکات.
زانیاریی زیاتر: کۆی گشتیی قوتابییانی وەرگیراوی گرووپی یەکەم زیاتر لە شەش هەزار کەسن کە نمرەیان سەرووی 15 بووە، وەرگیراوانی گرووپی دووەمیش نزیکەی سێ هەزار قوتابین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سبەی سێشەممە 30-4-2024 وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەگەڵ دەستەی دەستپاکی لەسەر ئەم بابەتە کۆ دەبنەوە، بۆ ئەوەی بگەنە ئەنجامێکی گونجاو.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 31 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت