لۆگۆی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان
ئاڤا نیوز
مەكتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر پرسی هەڵبژاردن كۆبووەوە، لە ڕاگەیێنراوی كۆبوونەوەكەشدا ڕەتیدەكاتەوە لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردن بێت و دەشڵێت پەنا بۆ سكاڵای یاسایی و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: مەكتەبی سیاسی كۆبووەوە و بەتووندی ئیدانە و سەرزەنشتی هەر هەوڵێکی تاکڕەوانە و دەنگۆی رێککەوتنی لایەنەکان لەسەر دواخستنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان کرد کە بڕیارە لە 10-6-2024 ساز بکرێت".
زانیاریی زیاتر: "هەر هەوڵێک بۆ دواخستنی هەڵبژاردن پێچەوانەی بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی و رێوشوێنەکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنە، ئەم جۆرە هەوڵانەی دواخستن بە پاشقولگرتن لە ئیستیحقاقی دیموكراسی دەزانین و هەرگیز بەشێک نابین لە کەینوبەینی ژێربەژێر و پێشوەختیش هەموو کۆبوونەوەیەک بەمەبەستی دواخستنی هەڵبژاردن ڕەتدەکەینەوە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: "بە یاداشتی فەرمی و دیداری ڕاشكاو و جددی دۆستانی پرۆسەی سیاسیی کوردستان، عێراق و کۆمەڵی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکانیش لەم پەرۆشییە دیموکراسییەی خۆی ئاگادار دەکاتەوە، پەنا بۆ سكاڵای یاسایی دەبات". ڕاگەیێنراوی مەكتەبی سیاسی یەكێتی وادەڵێت.
وێنە گەورەكە: بە هۆی ناڕەزایی پارتی دیموكراتی كوردستان و پێكهاتەكان و چەند لایەنێكی دیكە، ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بۆ مانگی 10 هەیە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی: هێرشە درۆنییەکانی سەر کوردستان دووبارە نابنەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند قەزا و ناحیەیەکی دیکەی سلێمانی کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵح موسلیم: بە كەمتر لە سیستمی لامەركەزییەت بۆ كورد ڕازی نابین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند قەزا و ناحیەیەکی دیکەی سلێمانی کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵح موسلیم: بە كەمتر لە سیستمی لامەركەزییەت بۆ كورد ڕازی نابین