سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان: لە تێکڕای هەموو مۆڵەتەکانی وەبەرهێنان 17% یان وەبەرهێنەرانی بیانین
- هەواڵ
- 2024-01-28

ئاڤا دیجیتاڵ
سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند " لەتێكڕای هەموو مۆڵەتەكانی وەبەرهێنان %17 یان وەبەرهێنی بیانین "دەشڵێت یەکەیەکی تایبەتمان لەناو دەستەی وەبەرهێنان دامەزراندووە، بەناوی یەکەی ڕاکێشانی وەبەرهێنانی بیانی".
چیرۆکە سەرەکییەکە: ئەمڕۆ یەکشەممە 28ـی کانوونی دووەمی 2024 لە کاتژمێر 10:00 سەرلەبەیانی و بە ئامادەبوونی سەرۆكوەزیران بارزانی ، سێیەمین کۆنفڕانسی نوێنەرایەتییەکان لە هەولێر بەڕێوەچوو، دواتر لە دوو پانێڵی جیاوازدا بێگەرد تاڵەبانی لەبارەی بە بازاڕکردنی بەرهەمی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە و د.محەمەد شوکری سەبارەت بە وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان، قسەیان کرد.
لێدوانى فەرمی: د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان، لە پانێڵێکی تایبەتدا گوتی " بەپێی ڕێنماییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، یەکەیەکی تایبەتمان لەناو دەستەی وەبەرهێنان دامەزراندووە، بەناوی "یەکەی ڕاکێشانی وەبەرهێنانی بیانی".
"تا ئێستا فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پردێکی زۆر باش بوون لە نێوان کاری بزنس لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ جیهان، وەک دەستەی وەبەرهێنان یەکەیەکی تایبەتمان دامەزراندووە، بەناوی "یەکەی ڕاکێشانی وەبەرهێنانی بیانی"، لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوودا براندی کوردستانیش راگەیەندرا، لەلایەکی دیکەشەوە بەپێی کارنامەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرنجمان لەسەر کەرتی کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتوگوزارە". د. محەمەد شوكری وای وت.
"بەگوتەی سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان " هەرێمی کوردستان ئەو ناوچەیەیە کە دەرفەتی وەبەرهێنانی باسنەکراوی هەیە، ئەمەش هەموو بۆ ئەوەیە تا کوردستان لە دەرەوە سەرنجراکێشتر پیشان بدەین، بۆ ئەوەش زۆر پێویستمان بە نوێنەراتییەکان و فەرمانگەی دەرەوە دەبێت، کە دەتوانن رۆلێکی کاریگەر ببینن و براندی کوردستان لە بواری وەبەرهێنان بەباشی بناسێنن".
لە کۆتایی قسەکانیدا د.محەمەد شوكری گوتی "تا ئەمڕۆش لە تێکڕای هەموو مۆڵەتەکانی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان، لە 17%ـیان وەبەرهێنەرانی بیانین".
لەلایەکی دیکەوە: بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتی " کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگییەکی زۆری بە کەرتی کشتوکاڵ داوە، بابەتی ئاسایشی خۆراک یەکێکە لە بنەماکانی ئاسایشی نەتەوەیی هەر وڵاتێک، کە گرنگی و تایبەتمەندی خۆی هەیە کە خۆی دەبینێتەوە لە سەرەکیترین خاڵ، ئەویش بریتییە لە دەستەبەری خۆراکی پێویست ئەویش بەدەستەبەرییەکی باش بۆ تاک بە تاکی کۆمەڵگا".
بە گوتەی وەزیری کشتوکاڵ " لە هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی کارنامەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاردەکەین، کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش گرنگییەکی زۆر بە بواری کەرتی کشتوکاڵ دەدات، ئەمەش وای کرد بەرپرسیاریەتی کشتوکاڵ لەم کارنامەیەدا بەرپرسیارێتیەکی گەورەتربێت جیاواز لە ڕابردوو".
بێگەرد تاڵەبانی دەشڵێت " بابەتی وشکە ساڵیی یەکێکە لە بابەتە هەستیارەکان کە کاریگەری لەسەر کەشوهەوای کوردستان و کەرتی کشتوکاڵ هەبووە، لە هەمان کاتدا کۆی ئەو گۆرانکاری سیاسی و جەنگانەی کە ئێستا بوونیان هەیە، لەگەڵ ئەو نەخۆشییانەی کە بڵاوبوونەتەوە کاریگەرییان لەسەر کاری ئێمە وەکو وەزارەتی کشتوکاڵ هەبووە، بەڵام ئاسایشی خۆراک یەکێکە لە بنەما گرنگەکانی ئاسایشی نەتەوەیی، هەر لەبەر ئەوە ئێمە هەر زوو تیشکمان خستە سەر ئەوەی چۆن بتوانین پێداویستی خۆمان کە پێداویستی خۆمانە لە خاک و کەشواهەوای خۆمان بەرهەم بهێنین و دوای ئەوە بازاڕ بۆ بەربوومەکانی خۆمان بدۆزینەوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە فەرماندەیی گشتی یەکەی 70 تەقینەوەیەک ڕووی دا و کوژراو و بریندار هەیە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوکاریی دارایی مانگی هەشتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاو بە 40 گەڕەکی دیکەی هەولێر دەگات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان دەرفەتی وەبەرهێنان بە کۆمپانیاکانی ئیمارات دەدات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هاوردەکردنی خورمای پاکەتکراو بۆ ماوەی سێ مانگ قەدەغە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە فەرماندەیی گشتی یەکەی 70 تەقینەوەیەک ڕووی دا و کوژراو و بریندار هەیە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاو بە 40 گەڕەکی دیکەی هەولێر دەگات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان دەرفەتی وەبەرهێنان بە کۆمپانیاکانی ئیمارات دەدات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هاوردەکردنی خورمای پاکەتکراو بۆ ماوەی سێ مانگ قەدەغە دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەنزیخانەکانی هەولێر لە یەک مانگدا 33 ملیۆن دینار سزادراون
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی دەچێتە شانشینی عومان