سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی خوێندنی باڵا و زانکۆکانی ئوردن دەکات
- کوردستان
- 2024-05-06

سەرۆك بارزانی و شاندی خوێندنی باڵا و زانكۆكانی ئوردن
ئاڤا نیوز
لە سەڵاحەددین سەرۆک بارزانی، پێشوازی لە شاندێکی خوێندنی باڵا و زانکۆکانی ئوردن کرد کە پێکهاتبوو لە دکتۆر مەئمون ئەلدوبعی جێگری وەزیری خوێندنی باڵای ئوردن و سەرۆکەکانی نۆ زانکۆی ئەو وڵاتە و فوئاد ئەلمەجالی کۆنسوڵی گشتیی ئوردن لە هەولێر.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە دیدارەکەدا شاندی میوان ڕۆڵی سەرۆک بارزانییان لە پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراق و قووڵترکردنی فەرهەنگی پێکەوەژیان و گەشەسەندنی هەرێمی کوردستان بەرز نرخاند و وێڕای جەختکردنەوە لە دۆستایەتی و پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان ئوردن و گەلی کوردستان ئامادەیی خۆیان پەرەپێدانی پەیوەندیی ئاکادیمی و هاوکاری و هەماهەنگیی نێوان زانکۆکانی هەردوولا دەربڕی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی ئاماژەی بە پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان گەلی کوردستان و شانشینی ئوردن دا، سوپاسی شا عەبدوڵڵا پادشا و حکومەت و گەلی ئوردنی کرد کە لە قۆناغە جۆراوجۆرەکاندا هاوسۆز و یارمەتیدەری گەلی کوردستان بوونە، جەختیشی لە قووڵترکردنی پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان هەردوولا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردە گۆڕانکارییەکی گەورەی لە چاپی کتێبەکانی خوێندندا دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند قەزا و ناحیەیەکی دیکەی سلێمانی کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵح موسلیم: بە كەمتر لە سیستمی لامەركەزییەت بۆ كورد ڕازی نابین