بەغدا بۆ واشنتن: یاسادانان پەیوەندی بە عێراقەوە هەیە و دەبێت فەرهەنگی کۆمەڵگە لەبەرچاو بگیرێت
- عێراق
- 9 ئایار

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ عەزرا زیا، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە بەغدا لەگەڵ عەزرا زیا، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ ئاسایشی شارستانی و دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ کۆبووەوە.
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوێکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا باسی پێشکەوتنی دیموکراسیی عێراق کراوە، بەراورد بە سەردەمی رژێمی پێشووی عێراق کە خەڵکەکەی بەدەست پێشێلکاری بەربڵاوی مافەکانی مرۆڤەوە گیرۆدەبوون.
لێدوانی فەرمی: فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق گوتی: "یاسادانان پەیوەندی بە عێراقەوە هەیە و دەبێت فەرهەنگی کۆمەڵگە لەبەرچاو بگیرێت".
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: عەزرا زیا ستایشی هەنگاوەکانی عێراقی کرد کە "ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی بە دیموکراسی و بەرەوپێشبردنی مافەکانی مرۆڤەوەیە".
ئەمەش بزانە: هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە کە هاوبەشیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و عێراق بنەمای بنیاتنانی دامەزراوەیی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە