ئەپیکور داوا لە ئەمریکا دەکات گوشار بخاتە سەر عێراق بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان
- هەواڵ
- 30 کانوونی دووەم

ئاڤا دیجیتاڵ
کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) لە ڕاگەیێنراوێکدا داوا کە کۆنگرێسی ئەمریکا دەکات گوشار بخاتە سەر سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە 10 مانگە حکومەتی عێراق هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانی بۆ بەندەری جەیهان راگرتووە. ئەمڕۆ سێشەممە کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان ((APIKUR داوای لە کۆنگرێسی ئەمریکا کرد، پێش سەردانەکەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کۆشکی سپی، دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان بکرێت.
لێدوانی فەرمی: "نامەیەکی تایبەتمان بۆ کۆنگرێسی ئەمریکا نارد، داوامان کرد ئەمریکا گوشار بخاتە سەر حکومەتی عێراق بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان". مایڵز کاگینز، گوتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان بە ئاڤای گوت.
"کۆشکی سپی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی بانگهێشتی ئەمریکا کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەکمان لەسەر کات و بەرواری سەردانەکە نییە. لە چوارچێوەی ئەو سەردانەی سوودانی، ئێمە نامەکەمان بۆ کۆنگرێس ناردووە، بۆ ئەوەی لە کاتی سەردانەکەی سوودانی بۆ ئەمریکا، کۆنگرێس گوشار بخاتە سەر سوودانی بۆ ئەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەستپێبکاتەوە". گوتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان ئەمەی بۆ ئاڤای ئاشکرا کرد.
زانیاری زیاتر: لە راگەیێندراوێکی ئەپیکوردا هاتووە: "وەستانی هەناردەکردنەوەی نەوت بۆ ماوەی زیاتر لە 10 مانگ، کێشەی نەناردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی بودجەی عێراقدا، چارەسەرنەکردنی پرسی شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری نەوت، هەرێمی کوردستانی رووبەڕووی مەترسی دارایی کردووەتەوە، ئەو هەرێمەی کە بەردەوام هاوپەیمانێکی ئەمنیی ئەمریکایە لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا."
ژمارەکان وا دەڵێن: کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت رۆژانە 440 هەزار بەرمیل نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی کوردستانەوە هەناردەی بەندەری جەیهان دەکەن. وەستانی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان بۆ زیاتر لە 10 مانگ، بڕی 10 ملیار دۆلار زیانی بە عێراق و هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت گەیاندووە.
باکگراوند: لە 25-3-2023 بە بڕیارێکی دادگای ناوبژیوانی نێوەدەوڵەتیی پاریس، حکومەتی عێراق هەناردەکردنی نەوتی کوردستانی بۆ بەندەری جەیهان راگرت. بڕیارەكەی ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی لە پاریس كە بووە هۆی راگرتنی نەوتی كوردستان، لە (277) لاپەڕە پێكهاتووە و لە 13ـی شوباتی 2023 دەرچووە.
کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان ((APIKUR لە هەشت کۆمپانیای بیانی نەوتی کوردستان پێکدێن و 65%ـی نەوتی کوردستان بەرهەمدەهێنن. کۆمپانیاکانیش بریتین لە DNO، گەنەڵ ئینێرجی، گوڵف کیستۆن، HKN، وێسترۆن زاگرۆس، شاماران پترۆلیۆم، هێنت ئۆیڵ و مۆڵ کالگێران.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەک بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێدەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
18 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
22 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەک بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێدەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران داوا لە هاووڵاتیانی دەکات واتسئاپ و ئینستاگرام بسڕنەوە