
تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق - سکووپی ئاڤا
ئاڤا نیوز
لە دوایین داواکارییدا لەبارەی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، وەزیری دارایی عێراق دەگەڕێتەوە بۆ خاڵی سفر و داوای لیستی مووچە بە کاغەز دەکات.
وێنە گەورەکە: هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان، دوای سەردانەکەی سەرۆکوەزیران بارزانی بۆ بەغدا لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنیان کرد بۆ ئەوەی چیدیکە شایستە داراییەکان و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دوانەکەوێت، بەڵام نیوەی مانگی پێنج تێپەڕیوە و هێشتا مووچەی مانگی چوار نەنێردراوە.
زانیارییە بەدەستهاتووەکان: تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لەدوایین داواکارییدا، داوای لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان کردووە لیستی مووچەی بە کاغەز بۆ بنێرن.
کاریگەری و لێکەوتەکان: وەزیری دارایی عێراق پێشتر جەختی لە بەئەلیکترۆنیکردنی مووچە دەکردەوە، ئەم داوایەی ئێستای پڕۆسەی ناردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان زیاتر دوادەخات.
زانیاریی تایبەت: وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دوای داواکارییەکەی تەیف سامی، ڕاستەوخۆ لیستی مووچەیان بەکاغەز گەیاندووەتە بەغدا، ئێستا "هیچ بیانوویەک"ـی دیکەیان نەماوە.
لەلایەکی دیکەوە: مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "هەر ئەركێک لەسەر شانی ئێمەیە وەک هەرێمی كوردستان جێبەجێمان كردووە و چاوەڕوانین بەغدا مووچەی مانگی چوار و پێنج لە كاتێكی زوودا ڕەوانە بكات، ههرچی داواكاریی حكومهتی عێراق ههبووه، بۆ ئهوهی كێشه بۆ ناردنی مووچهی خهڵكی كوردستان دروست نهبێت، جێبهجێمان كردووە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی لە گوشاری سیاسی و دیپلۆماسیی بەردەوام دەبێت بۆ ناردنی مووچە
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە