سێ سکاڵای دیکە لە دادگەی فیدراڵی بۆ گەڕاندنەوەی کورسیی پێکهاتەکان تۆمار دەکرێت
- کوردستان
- 13 ئایار

وێنەی سكاڵاكارەكان
ئاڤا نیوز
وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان ڕایدەگەیێنێت، لە ڕێگەی دادگەی فیدراڵییەوە سکاڵا تۆمار دەکەن و داوای گەڕاندنەوەی کورسیی تورکمانەکان دەکەن.
لێدوانی فەرمی: ئایدن مەعرووف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان بە ئاڤا نیوزی گوت: لە ڕێگەی دادگەی فیدراڵییەوە سکاڵا تۆمار دەکەین، داوای گەڕاندنەوەی پێنج کورسییەکەی پێکهاتەی تورکمانەکان دەکەین، بۆ ئەوەی ئەم مافەمان بۆ بگەڕێنرێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: هەر ئەمڕۆ پێکهاتەی کریستیان دوو سکاڵا بەجیا لە دادگەی فیدراڵی بۆ گەڕانەوەی پێنج کورسییەکەیان تۆمار دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ڕۆژی 21-02-2024، دادگەی فیدراڵی لە بارەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە بڕیاری دا بە لابردنی 11 کورسی پێکهاتەکان، کە پێنج کورسی پێکهاتەی تورکمان، پێنج کورسی پێکهاتەی کریستییانە، یەک کورسی ئەرمەنە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
13 کاتژمێر لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری هەولێر دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو تێکشکێنران و خرانە خوارەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
كونسوڵی گشتیی ئوردن: چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حكومەت مایەی شانازین
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی عێراق بۆ چاودێریی ئەتۆم بۆ ئاڤا: تیشكدانەوەی ئەتۆمی تۆمارنەکراوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
عەرەبی هاوردە هەوڵی داگیركردنی سەدان دۆنم زەویی كوردانی دووزخورماتوو دەدات