فەرمانگەی ژینگەی هەولێر: لە هەرێمی کوردستان هیچ تیشکدانەوەیەکی ئەتۆمی تۆمار نەکراوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامێرەکانی ئاگادارکردنەوەی پیشوەختەی تایبەت بە چاودێریکردنی تیشکدانەوەی ئەتۆمی
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر دەڵیت: ئامێرەکانی ئاگادارکردنەوەی پیشوەختەی تایبەت بە چاودێریکردنی تیشکدانەوەی ئەتۆمی لە هەرێمی کوردستان، تا ئیستا هیچ تیشکدانەوەیەکیان تۆمار نەکردووە.
وێنە گەورەکە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 22-6-2025، ئەمریکا هێرشێکی بەرفراونی کردە سەر سێ پێگەی سەرەکی ئێران ' نەتەنز، ئەسفەهان و فۆردۆ'، مەترسی ئەوە هەبوو دوای ئەم هێرشە تیشکدانەوەی ئەتۆمی زیان بە خەڵک و ناوچەکە بگەیێنێت و ترس لەوە هەبووە کە ئەو تیشکانە بگەنە هەرێمی کوردستانیش.
لیدوانی فەرمی: دڵشاد هیرانی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر بە ئاڤای گوت: ئامێرەکانی ئاگادارکردنەوەی پیشوەختە لە هەرێمی کوردستان هیچ تیشکدانەوەیان تۆمار نەکردووە، لیژنەیەکی تایبەتیش چاودێری ئەو ئامێرانە دەکات و ڕۆژانە سێ بۆ چوار جار ڕاپۆرت ئامادە دەکات.
- ئەگەر تیشکدانەوە لە وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران ڕووبدات کاریگەری لەسەر ئێران و ولاتانی دراوسێ و ناوچەکە دەبێت، قەبارە و مەودای زیانەکەشی بەپێی قەبارەی تیشکدانەوە دەبێت.
زانیاریی زیاتر: ئامێرەکانی ئاگادارکردنەوەی پیشوەختە کە تایبەتن بە تۆمارکردنی تیشکدانەوە، پێشتر لە سلێمانی، ڕاپەڕین، هەولێر، دهۆک و زاخۆ دانراون و بەردەوام کار دەکەن.
ئەوەی پیویستە بیزانیت: مەهدی محەممەدی، ڕاوێژکاری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بۆ کاروباری ستراتیژی لە ئێکس ڕایگەیاند، ئەو هێرشە بۆ سەر بنکەی ئەتۆمیی فۆردۆ، شتێکی سەرسوڕهێنەر نەبوو، ماوەیەکی زۆر لەمەوبەر ئەو شوێنە چۆڵ کرابوو، هێرشەکە زیانێکی وای نەبووە کە نەتوانرێت چاک بکرێتەوە، تاران پێشوەختە ئامادەکاری بۆ ئەم سیناریۆیە کردبوو.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: دەستەی گشتیی وزەی ئەتۆمیی ئێران ڕایگەیاند: دەستبەجێ پشکنینی پێویستمان کردووە لە ئەگەری پیسبوونی ژینگە بە تیشکدانەوەی ئەتۆمی لە دەورووبەری ئەو ناوچەیەی بۆردوومان کراوە، بەڵام هیچ مەترسییەک لەسەر خەڵکەکە نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی بەسرە دەستیان پێکردەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 31 خولەک لەمەوپێش
تورکیا نیگەرانە لە هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 35 خولەک لەمەوپێش
ئێران: ئەمریکا پەشیمان دەکەینەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
8 کاتژمێر لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی بەسرە دەستیان پێکردەوە
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
لە سنووری هەولێر دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو تێکشکێندران و خرانە خوارەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 31 خولەک لەمەوپێش
تورکیا نیگەرانە لە هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 35 خولەک لەمەوپێش
ئێران: ئەمریکا پەشیمان دەکەینەوە
- جیهان
- 39 خولەک لەمەوپێش
پاپای ڤاتیکان داوای ئاشتی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات