هیندستان دەیەوێت پەرەی زیاتر بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان بدات
- هەواڵ
- 22 حوزەیران

کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و بریجیش کۆمار، کونسوڵی گشتیی هیندستان لە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
كونسوڵی گشتیی هیندستان لە هەرێمی كوردستان لە دیدارێكیدا لەگەڵ سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی خواستی وڵاتەكەی بۆ پەرەپێدانی زیاتر بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان دووپات دەكاتەوە.
چیرۆكی سەرەكی: ڕۆژی یەكشەممە، سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازیی لە بریجیش کۆمار، کونسوڵی گشتیی هیندستان لە هەرێمی کوردستان کرد.
بڵاوكراوەی فەرمی: نووسینگەی سەرۆكوەزیران بە ناوی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بڵاوی كردەوە: لە دیدارێكدا پیرۆزبایی دەستبەكاربوونمان لە كونسوڵی گشتیی هیندستان كرد و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانمان بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی.
زانیاریی زیاتر: لە دیدارەكەدا، کونسوڵی گشتیی هیندستان، خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراجۆرەکاندا دووپات کردەوە، بە تایبەتی لە بوارەکانی وەبەرهێنان و بازرگانی و تەندروستیدا.
لەلایەكی دیكەوە: لەبەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، دۆخی ڕەوەندی هیندستانی لە هەرێمی کوردستان تاووتوێ كرا و لەمبارەیەوە کونسوڵی گشتیی هیندستان سوپاس و پێزانینی وڵاتەکەی بۆ ئاسانکاریی و هاریکاری لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی نیشان دا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 5 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- عێراق
- 5 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پردێکی جیاواز بۆ سەلامەتی هاتووچۆی هاووڵاتیان دروست دەکرێت