
ناوچەیەکی گەشتیاری مەسەدۆنیا. وێنە: chasing the donkey
ئاڤا نیوز
گۆردانا سیلجانۆڤسکا-داڤکۆڤا، سەرۆکی نوێی مەسەدۆنیای باکوور، لە کاتی سوێندخواردنی ئامادە نەبوو پاشگری 'باکوور' لەگەڵ ناوی وڵاتەکەیدا بەکار ببات. ئەمە بووە هۆی ئەوەی باڵیۆزی یۆنان وەک نیشاندانی ناڕەزایی لە ڕێوڕەسمەکە بچێتە دەرەوە.
وێنە گەورەکە: ساڵی 2018 مەسەدۆنیا و یۆنان ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی کۆتایی بە کێشەکانی نێوانیان پەیوەست بە ناوی مەسەدۆنیا بهێنن. بەو پێیەی مەسەدۆنیا ناوی هەرێمێکی یۆنانە، یۆنان ئامادە نەبوو ناوی دراوسێکەشی هەمان ناو بێت. بۆیە پاشگری باکوور بۆ دەوڵەتی مەسەدۆنیا زیاد کرا. لە بەرامبەریشدا یۆنان ڕێگرییەکانی بەردەم بەئەندامبوونی مەسەدۆنیای باکووری لە یەکێتیی ئەوروپا و هاوپەیمانیی ناتۆ هەڵگرتن.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: کیریاکۆس میتسۆتاکیس، سەرۆکوەزیرانی یۆنان، ڕەخنەی تووندی لە هەڵوێستەکەی سەرۆکی نوێی مەسەدۆنیای باکوور گرت و بە ناونەوەی کێشەی تۆمەتبار کرد.
بابەتی ستراتیژی: کێشەی سەرەکیی یۆنان و مەسەدۆنیای باکوور لە سەر میراتی ئەسکەندەری گەورەیە کە خەڵکی مەسەدۆنیا بووە و یەکێک لە گەورەترین ئیمپراتۆریەتە دێرینەکانی ناو مێژووی دامەزراندووە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشدارییەک بۆ ماسیگران؛ هەر کەسێک سەرپێچی بکات سزا دەدرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق داوایەک ئاراستەی هاووڵاتییانی وڵەتەکەی لە ئێران دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیسرائیل دەست بۆ هێڵی سووری ئێران دەبات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی تیشکی ئەتۆمی کارا دەکات
18 حوزەیران
زیاتر لە هەزار و 600 تووشبووی تالاسیما داوای وەرگرتنی زەوی دەکەن
18 حوزەیران
هۆشداری بە گەشتیاران دەدرێت؛ بەهیچ جۆرێک نەچنە ژێر تونێلە بەفرینەکان
18 حوزەیران
پرۆژەیەکی دۆستی ژینگە لە هەولێر دەست بەکار دەکات
18 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران خوێناوی تر دەبێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا بۆ ئیسرائیل: دەستبەجێ هێرشەكانت بۆ سەر وێستگەی ئەتۆمیی بوشەهر ڕابگرە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین و هاوتا چینییەکەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ئیدانە دەکەن
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین: لەگەڵ زێلێنسکی کۆدەبمەوە بەڵام ماوەی سەرۆکایەتییەکەی کۆتاییهاتووە
- جیهان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشدارییەک لە كۆریای باكوورەوە بۆ ئەمریکا و ئەوروپا؛ ئاگری جەنگ خۆش نەکەن
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە جنێڤ کۆبوونەوەیەکی ئەوروپی - ئێرانی بە هەماهەنگی ئەمریکا دەکرێت