
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەکی ئەڵمانیی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، ڕۆژی هەینی وەزیرانی دەرەوەی ئەڵمانیا، بەریتانیا و فەڕەنسا لە شاری جنێڤی سویسرا لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئەو وڵاتە کۆدەبنەوە، کۆبوونەوەکەش بە هەماهەنگی ئەمریکا دەبێت.
وێنە گەورەکە: هەرچەندە وڵاتانی ئەوروپا پشتیوانی هەوڵەکانی ئەمریکان بۆ ئەوەی ئێران نەبێتە خاوەن چەکی ئەتۆم بۆ ئەو مەبەستەش فشار لە تاران دەکەن بۆ سەر مێزی دانوستان بگەڕێتەوە، بەڵام دژی بژاردەی سەربازیین و دەیانەوێت بە زووترین کات جەنگ ڕابگرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە سەرچاوەیەکی ئەڵمانییەوە باسی لەوەكردووە، لە کۆبوونەوەکەدا وڵاتانی ئەوروپا دەیانەوێت ئێران ڕازی بکەن گەرەنتی تەواو پێشکەش بکات بۆ ئەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی تەنیا بۆمەبەستی ئاشتی بەکاردەهێنێت، بۆ ئەو مەبەستەش دواتر گفتوگۆ لەنێوان هەردوولا لە ئاستی پسپۆڕانی بوارەکە ئەنجام دەدرێت.
لەلایەکی دیکەوە: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی چوارشەممە ئاشکرای کرد کە وڵاتەکەی پابەندە بە چارەسەری دیپلۆماسیی، بەرپرسێکی باڵای ئەو وڵاتەش ڕایگەیاند، تاران بەمزووانە دەستپێشخەرییەکەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کۆبوونەوە پەسەند دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
8 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی 10ـی حكومەت خێراتر دەکەن