ئاڤا نیوز ناوەڕۆکی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 14 ئایار

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان - KRP
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێم ڕایدەگەیێنێت، پرسی هەڵبژاردن، هەمواری بودجە، کێشەکانی مووچەی فەرمانبەران و گەنمی جووتیاران بەشێک دەبن لە ناوەڕۆکی گفتوگۆکانی سەرۆکی هەرێم لە بەغدا.
وێنە گەورەکە: بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ 14-5-2024 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی بگاتە بەغدا، لەگەڵ سەرۆکوەزیران و سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری و لایەنەکانی دیکەی عێراق کۆببێتەوە.
لێدوانی فەرمی: دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "ناوەڕۆک و تەوەری کۆبوونەوەکان لەسەر پرسەکانی هەڵبژاردن، هەمواری بودجە و تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت کە ناکۆکی لەسەرە دەبێت".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆتایی هێنان بەو کێشانەی لە بابەتی مووچەی فەرمانبەران هەیە، شایستە داراییەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان دەبن، بابەتی گەنمی جووتیاران لەم سەردانەدا باس دەکرێت.
هۆکارە زانراوەکان: هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و پەرلەمانی کوردستان چەند پرسێکی دیکەیە کە پێویستی بە ئامادەیی هەرێمی کوردستانە، بۆیە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەم کاتەدا سەردانەکەی بۆ بەغدا ئەنجامدا.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
13 کاتژمێر لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری هەولێر دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو تێکشکێنران و خرانە خوارەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
كونسوڵی گشتیی ئوردن: چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حكومەت مایەی شانازین
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی عێراق بۆ چاودێریی ئەتۆم بۆ ئاڤا: تیشكدانەوەی ئەتۆمی تۆمارنەکراوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
عەرەبی هاوردە هەوڵی داگیركردنی سەدان دۆنم زەویی كوردانی دووزخورماتوو دەدات