
وێنە:ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
عەرەبە هاوردەكان لە سنوری پەڵكانە خێوەتەكانیان هەڵگرت، ڕێگەش درا بە جووتیارانی كورد دەست بە دروێنە بكەن.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی چەند ڕۆژێك لەمەوبەر لە کەرکووک عەرەبە هاوردەکان خێوەتیان لەسەر زەوی جووتیارە کوردەکان هەڵدا، بۆ ئەوەی نەتوانن لە دەغڵ و دانەكانیان دروێنە بكەن. خێوەتەكانیان هەڵگرتەوە و جوتیارەكانیش دەتوانن زەویەكانیان بكێڵن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێوارەی ڕۆژی چوار شەممە لیژنەیەك پێكهێنرا بۆ ئەوەی كێشەی جووتیارانی كورد چارەسەر بكات و لیژنەكە نوێنەری پەڕلەمان و پارێزگای كەركووكی تێدابوو.
لێدوانی فەرمی: محەممەد ئەمین، نوێنەری جووتیارانی کورد بە ئاڤا نیوزی گوت: ڕێككەوتووین لەسەر ئەوەی كە جووتیارانی كورد دەتوانن دەغڵەكانیان دروێنە بكەن دوای ئەوە تا شەش مانگ بۆیان نییە بچنەوە سەر زەوییەكان و بەرهەمەكانیان بچێنن".
وێنە گەورەكە: لە دوای 16ـی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017 ەوە، لەسنووری سەرگەڕان و بەتایبەت گوندی پەڵکانە زۆرترین جار لەلایەن سوپای عێراقەوە ڕێگری لە جووتیاران دەکرێت لە دروێنەی زەوییەکانیان، چەند جارێکیش هێرش کراوەتە سەر هاونیشتمانیانی گوندەکە.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
کۆنگرێسمانێکی ئەمریکی داوای پشتیوانیی زیاتر بۆ هەرێمی کوردستان دەکات
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردە گۆڕانکارییەکی گەورەی لە چاپی کتێبەکانی خوێندندا دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند قەزا و ناحیەیەکی دیکەی سلێمانی کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵح موسلیم: بە كەمتر لە سیستمی لامەركەزییەت بۆ كورد ڕازی نابین