
دیمەنێکی خانووەکان- ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لە گوندی پەلکانەی سەر بە ناحیەی سەرگەڕانی پارێزگای کەرکووک، 38 خانووی چۆڵ هەیە، عەرەبی هاوردە دەیانەوێت دەست بەسەر ئەو خانووانەدا بگرن، لە بەرامبەردا دەستبەرداری زەویی جووتیارانی کورد دەبن.
وێنە گەورەکە: لە دوای هێرشی سوپای عێراق بۆ سەر کەرکووک لە شانزەی ئۆکتۆبەری 2017ـەوە، 38 خانوو لە لایەن کوردەکانەوە چۆڵ کراون، خاوەنەکانیان کوردن و بەشێکیان ئەندامی هێزە ئەمنییەکانن و لە ترسی ژیانی خۆیان شوێنەکەیان جێ هێشتووە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: عەرەبە هاوردەکان دەیانەوێت ئەو خانووانە لە بەرامبەر ڕێگەدان بە دروێنەی بەرهەمی جووتیارانی پەلکانە و دەوروبەری، وەربگرن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی چوار شەممە لیژنەیەک سەردانی خێمەی عەرەبەکانیان کرد، یەکێک لە عەرەبە هاوردەکان بە لیژنەکەی گوتووە "ڕێگە دەدەین جووتیارانی کورد دەغڵ و دانەکەیان دروێنە بکەن، بەڵام دەبێت ئەو خانووە چۆڵانە بدرێتە ئێمە، چونکە شوێنمان نییە".
لێدوانی فەرمی: شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە وەڵامی جووتیارەکاندا گوتی: "ئەو خانووە چۆڵانە هیچ پەیوەندی بە زەوییە کشتوکاڵییەکانەوە نییە و موڵکی هاووڵاتییانی کوردن و بە هیچ شێوەیەک باسی ئەو بابەتە نابێت بکرێت".
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 34 خولەک لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند قەزا و ناحیەیەکی دیکەی سلێمانی کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند قەزا و ناحیەیەکی دیکەی سلێمانی کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵح موسلیم: بە كەمتر لە سیستمی لامەركەزییەت بۆ كورد ڕازی نابین