
وێنەی سەرۆکوەزیران و شاندی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
سەرۆكوەزیران بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری وزە كرد، بەپێی ڕاگەیێنراوی كۆبوونەوەكەش "هاوڕابوون لەسەر گرنگیی دەستپێكردنی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان".
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پێشوازیمان لە جێفری پایت یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری وزە كرد، لە كۆبوونەوەكەدا كە ئەلینا ڕۆمانۆسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق ئامادەی بوو، بیروڕامان لەبارەی پەرەپێدان و پێشخستنی كەرتی وزە و دەرفەتەكانی سوود وەرگرتن لە وزەی خاوێن و نوێبووەوە و پلان و پڕۆژەكان لەپێناو باشتركردنی دۆخی كارەبا لە عێراق و هەرێمی كوردستان ئاڵوگۆڕ كرد.
بابەتی ستراتیژی: هاوڕابووین لەسەر گرنگیی دەستپێكردنی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان كە بەهۆی ڕاگرتنەكەی، چەندین ملیار دۆلار زیان بە داهاتی گشتیی عێراق كەوتووە.
زانیاریی زیاتر: "پاش تەواوبوونی كۆبوونەوەكە، سەردانی وێستگەی كارەبای ماس گڵۆبەڵ لە پیرداود و وێستگە و كێڵگەی خورماڵەی سەر بە كار گرووپ-مان لە پارێزگای هەولێر كرد و بەشەكانی هەردوو وێستگەكەمان بەسەر كردەوە، دواتر جەختمان لە گرنگی بەرەوپێشبردنی كەرتی وزە لە عێراق و هەرێمی كوردستان كردەوە". لە ڕاگەیێنراوی كۆبوونەوەكە وا هاتووە.
گۆشەیەكی دیكە: یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ كوردستانێكی بەهێز و گەشەسەندوو لە چوارچێوەی عێراقێكی فیدراڵ دەربڕی.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و ستارمەر: لەنزیكترین كاتدا ئێران دەگەڕێنینەوە سەر مێزی گفتوگۆ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
16 کاتژمێر لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری هەولێر دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو تێکشکێنران و خرانە خوارەوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
كونسوڵی گشتیی ئوردن: چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حكومەت مایەی شانازین
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی عێراق بۆ چاودێریی ئەتۆم بۆ ئاڤا: تیشكدانەوەی ئەتۆمی تۆمارنەکراوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عەرەبی هاوردە هەوڵی داگیركردنی سەدان دۆنم زەویی كوردانی دووزخورماتوو دەدات