
ئاڤا دیجیتاڵ
وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕەتی دەکاتەوە پارەکەی بەغدا خرابێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتەکەیان و دەڵێت، ئەگەر هەیە سبەی بگات.
بۆچی گرنگە: بە گەیشتنی 618 ملیار دینارەکە لە بەغداوە بۆ هەولێر، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان دەست بە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران دەکات.
لێدوانی فەرمی: ئەمڕۆ چوارشەممە 31-01-2024 ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن گوتی: حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ئەوەی لە توانایدا بووبێت کردوویەتی و پابەندییەکانیان بەرامبەر بەغدا جێبەجێ کردووە.
زانیاریی زیاتر: "هەموو بیانووەکانی حکومەتی عێراقمان بڕیوە و چاوەڕوانین لە سبەیەوە ئەو پارەیەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری ناردنی داوە بخرێتە سەر هەژماری حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەست بە دابەشکردنی مووچە بکەین".
وەزیری دارایی و ئابووری ئەمەشی گوت
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: هەر ئەمڕۆ چوارشەممە د. ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاڤا میدیای گوت: حکومەتی فیدراڵیی عێراق بڕی 618 ملیار دینار و 578 ملیۆن و 29 هەزار بۆ مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵ خستە سەر هەژماری بانکیی هەرێمی کوردستان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمە لەکاتێکدا بوو حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مووچە داوای 875 ملیار دیناری مانگانەی لە بەغدا كردبوو، تاوەکو یاسای بودجە هەموار دەکرێتەوە، ئەگەر بەغدا ئەو بڕە پارەیەش بنێرێت، پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان نزیکەی 300 ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆ بخاتە سەر و مووچەی ئەم مانگەی پێ دابەش بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت