سەید ئەحمەد پێنجوێنی: ئەگەر بانگدانی ئەلیکترۆنی بۆ نەهێشتنی فەوزا بێت باشە
- کوردستان
- 26 ئایار

سەید ئەحمەد پێنجوێنی- وێنە:سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان، تەندەرینی بۆ پڕۆژەی بەئەلیکترۆنیکردنی بانگدان کردووە و ئەمەش مامۆستایانی ئایینی و هاووڵاتیانی کردووەتە دووبەش.
بۆچی گرنگە: لە هەرێمی کوردستان نزیکەی شەش هەزار مزگەوت هەن کە هەندێکیان بەپێی ماستەرپلانی گەڕەکەکان دانەنراون، ئەمەش وای کردووە بەشێک لە هاووڵاتیان گلەیی لە ناڕێکی بانگدان و خۆش نەبوونی دەنگی بەشێک لە بانگبێژان بکەن.
لێدوانی فەرمی: مەریوان نەقشبەندی، گوتەبێژی پێشووی وەزارەتی ئەوقاف، ڕایگەیاند: لە 2015 پڕۆژەی بانگدانی ئەلیکترۆنیم پێشکەش وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی کرد، کۆمپانیایەک بڕیاریدا بێ بەرامبەر کارەکە بۆ ماوەی 10 ساڵ ئەنجام بدات.
شێوازی جێبەجێکردنەکە: بەرنامەکە وابوو کە ناوەندێک لە وەزارەتی ئەوقاف وەک ناوەندێک دابنرێت، بەپێی کاتی بانگ لە شارەکان بانگی لێبدرێت، بەڵام بەشێک لە مامۆستایانی ئایینی گوتیان ڕۆحیەتی بانگ دەکوژێ و ئەوەبوو وەزیری ئەوقافیش ڕەزامەند نەبوو.
لە لایەکی دیکەوە: سەید ئەحمەد پێنجوێنی بانگخواز و پێشنوێژ، بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەگەر ئەم پڕۆژەیە بۆ ڕێکخستن و نەهێشتنی دەنگی ناخۆش و فەوزا و پاش و پێشی بانگەکە بێت ئەوا کارێکی باشە، لە شەرعدا ئەو کەسەی بانگ دەدات دەبێت وەک قورئانخوێن دەنگی خۆش بێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملین: ئامادەین بۆ نێوەندگیری نێوان ئیسرائیل و ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
16 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
20 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی ئاوی دانیشتووانی گردجووتیار چارەسەر دەکرێت
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش گەڕێنرانەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی جووتیارانی مەخموور دەبردرێتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمەڵێک کۆمپانیای فەرەنسی ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمشەو لە بەغدا بە بەشداریی سوودانی دوو کۆبوونەوە لەبارەی مووچە کران