
سکووپی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، ئێمە پابەندی ئەو وادەیە نابین کە کۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردن دیاری کردووە، چونکە زووە و دەبێ چەند هەفتەیەک دوابخرێت.
زانیاریی تایبەت: ئەمڕۆ 28-5-2024 کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق نووسراوێکی بە نامە لەڕێگەی واتسئەپەوە بۆ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ناردووە، کە دەنگدانی تایبەتی لە 3ـی ئەیلوولی 2024 و دەنگدانی گشتی لە 5ـی ئەیلوول دیاری کردووە.
لێدوانی فەرمی: فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "کۆمیسیۆن نووسراویان بە واتسئەپ بۆ ناردووین و بەدەستمان گەیشتووە، بەڵام هێشتا بە کاغەز و بەشێوەی فەرمی پێمان نەگەیشتووە و لەڕێگەیە؛ ئەو کاتەی دانراوە پێشنیازی کۆمیسیۆنە و ڕێزی لێدەگرین، بەڵام بەو وادەیە پابەند نابین و زووە، پێویستە چەند هەفتەیەک دوابخرێت".
لە لایەکی دیکەوە: جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: "ئەمڕۆ ئەنجوومەنی کۆمیسیاران نووسراوێکی بۆ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان نارد بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و دیاریکردنی وادەیەکی نوێ".
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پێداچوونەوە بە بەرنامەی خۆی دەکات و ڕاوبۆچوونی لایەنەکانیش وەردەگرێت، دواتر سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڕیار دەدات، چونکە خۆیان وادەیەکیان هەیە؛ پێویستە کاتی دیاریکراو لە ناوەڕاست یان کۆتایی مانگی 10 بێت، لەبەر ئەوەی زۆرینەی ڕۆژەکانی مانگی 12 پشووە و وادەی کۆمیسیۆنیش هەفتەی یەکەمی مانگی یەکی ساڵی داهاتوو تەواو دەبێت.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 16 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی ترەمپ و ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
22 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو درۆن لە ناحییەی شەمامک دەکەونە خوارەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ هۆکاری نەهاتنەوە فۆڕمی زەوی ژمارەیەک فەرمانبەر دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی ئاوی دانیشتووانی گردجووتیار چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش گەڕێنرانەوە
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی جووتیارانی مەخموور دەبردرێتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران